2/9/2020 06:35 PM

ئایا بێدەنگیی خانمان دەبێتە هۆی دڵتەنگیی پیاوان؟

خانمان کاتێک لە خۆشەویستەکەیان نیگەران دەبن یان دەیانەوێت زیاتر بایەخیان پێبدرێت بێدەنگی هەڵدەبژێرن، رەنگە ئەو پرسیارەش لە خۆیان بکەن ئایا بێدەنگی وا لە خۆشەویستەکەی دەکات بیری بکات؟ یان زیاتر لەیەکترییان دوردەخاتەوە؟
بەپێی توێژینەوەیەک بێدەنگی رۆڵی کاریگەری هەیە لەوەی سەرنجی خۆشەویستەکەت رابکێشیت، تەنانەت کاریگەرییەکە زیاتر دەبێت ئەگەر لەدوای جیابونەوە لە خۆشەویستەکەت بێدەنگی هەڵبژێریت، ئەمەش وایلێدەکات زیاتر بیرتبکات.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەگەر لەگەڵ بێدەنگیدا زیاتر بایەخ بەخۆت بدەت و زیاتر چێژ لە ژیانت ببینت، وایلێدەکەیت زیاتر هۆگرتبێت و ئارەزوی ئەوەی هەبێت پەیوەندیت پێوەبکاتەوە.

چۆن بێدەنگی هەڵبژێریت بۆئەوەی خۆشەویستەکەت بیرتبکات؟
پێش ئەوەی ئەم تەکنیکە بەکاربهێنیت، پێویستە بە تەواوی کەسی بەرامبەرت بناسیت کە ئایا ئەم تەکنیکە کاریگەر هەیە یان نا، هەروەها پێویستە بەشێوەیەکی دروست بیکەیت، چونکە هەندێک لە خانمان بە هەڵە ئەنجامی دەدەن و کۆتاییەکەی جیابونەوە دەبێت.

 

سەرچاوە: withmyexagain

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved