2/9/2020 06:37 PM

چەند رێگا بۆ کەمکردنەوە کۆرتیزۆڵ

هۆڕمۆمی "کۆرتیزۆل" یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی جەستە بەشێوەیەکی سروشتی بەرهەمیدەهێنێت، بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە هەیە، کاتێک رێژەی ئەم هۆڕمۆنە بەرزدەبێتەوە ناتوانیت بە باشی بخەویت، جەستەت وزەیەکی کەمی پێدەبێت و بەردەوام لە دڵەراوکێدا دەبیت، جگە لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی.لەم بابەتەدا چەند رێگەی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی ئەم هۆرمۆنە دەخەینە روو.

سیستمی خۆراکی تەندروست: چەند خۆراکێک هەیە یارمەتی جەستە دەدەن رێژەیەکی کەم لەم هۆڕمۆنە بەرهەمبهێنێت وەکو شوکولاتەی رەش، مۆز، هەرمێ، چای سەوز و رەش، ماست، ئاو.
وەرزش: وەرزش هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە توشبون بە خەمۆکی.
بەسەربردنی کات لەسروشتدا:
هۆکارە بۆ کەمبونەوەی ئەم هۆڕمۆنە و ئارامبونەوەی مێشک، دڵەراوکێ ناهێڵێت
دەرمانی پزیشکی:
چەند دەرمانێکی پزیشکی هەیە چارەسەرە بۆ خەمۆکی، نیگەرانی و فشاری دەرونی، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری پزیشک بێت.

 

سەرچاوە: hormonemds

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved