4/9/2020 05:11 PM

لالیگا وڵامی باوکی میسی دایەوە

خۆرخی میسی، باوکی لیۆنێل میسی بەیاننامەیەکی فەرمیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیچ بەندێکی لەو شێوەیە لە گرێبەستی کوڕەکەیدا نییە کە دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا باسیکردووە.
باوکی میسی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاند، نازانم ئەو گرێبەستەی دەستەی بەڕێوەبردنی لالیگا باسی دەکات کامەیە، بەڵام گرێبەستی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا بەمشێوەیەیە.
- یاریزانەکە مافی ئەوەی هەیە پێشکۆتاییهاتنی وەرزی 2020-2019 گرێبەستەکەی کۆتاییبهێنێت.
- هەر کاتێک یاریزانەکە لە کۆتایی وەرزدا رەزامەندیی بۆ بەجێهێشتنی یانەکە پێشاندا، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکرێتەوە.

باوکی میسی لەو بەیاننامەیەدا دووپاتیدەکاتەوە کە هیچ مەرجێک لە گرێبەستی میسیدا نییە، ئەوە دەربخات کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 700 ملیۆن یۆرۆ بێت.
چەند خولەکێکی کەم دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکەی، دەستەی لالیگا وەڵامی باوکی میسیی بە بەیاننامەیەک دایەوە و دووپاتیکردەوە، لە گرێبەستەکەی میسیدا مەرجی هەڵوەشاندنەوە هەیە و بەهیچ شێوەیەک یاریزانەکە ناتوانێت بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات.
پێشر دەستەی بەرێوەبردنی لالیگا، پاڵپشتیی خۆی بۆ یانەی بارسێلۆنا، لەبارەی داواکاریی میسی راگەیاند و گوتی، بەپێی ئەو پێداچوونەوەی ئەوان بۆ گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە کردوویانە دەرکەوتووە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە 700 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەک دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، پێویستە ئەو پارەیە بداتە بارسا.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، میسی پەیامێکی تۆمارکراوی لەبارەی داهاتووی خۆی هەیە و بە ئەگەری زۆر ئەمڕۆ بڵاویدەکاتەوە و مانەوەی لە یانەکە رادەگەیێنێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved