5/9/2020 06:42 PM

بەردەوام بەکاریان دەهێنیت و زیاندەریشین

رۆژانە کەلوپەلی جیاواز بەکاردەهێنیت و جلوبەرگی جیاواز دەپۆشیت، لەماڵەوە بێت یان شوێنی کارەکەت، بەڵام هەندێک لەو کەلوپەلانە زیانی هەیە بۆ تەندروستی و هۆکارە بۆ دروستبونی نەخۆشی، باشترە وریای بەکارهێنانیان بیت.

فڵچەی ددان
خاوێنڕاگرتنی دەموددان سودی هەیە، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی توند ددانەکانت بشۆیت، زیانەکانی زۆرتر دەبێت لە سودەکانی، هەروەها راستەخۆ شوشتنی ددان لەدوای نانخواردن زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت.

مۆبایلی زیرەک
لە چەندین توێژینەوە دەرکەوتوە کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دروستدەکات و هۆکارە بۆ کەمخەوی، ئەویش بەهۆی ئەو روناکیە شینەوەیە کە لە شاشەی مۆبایلەکەت دەردەچێت و کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە تێکدەدات.

ئامێری جلشتن
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ئامێری جلشتن چەندین بەکتریای زیانبەخش لەخۆدەگرێت، هۆکارەکەش ئەو جلوبەرگە ناخاوێنانەیە کە بەو ئامێرە دەشۆرێت، هەروەها نەکردنەوەی دەرگاکەی و مانەوەی شێ تیایدا هۆکارێکی دیکەیە.

پانتۆڵی کابۆ
ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بپۆشرێت، زیان بە دەمارەکانی جەستە دەگەیەنێت.

بۆینباخ
دەبێتە هۆی سەرئێشە، دڵتێکەڵهاتن و سەرگێژبون، چونکە رێگریدەکات لەوەی خوێنی پێویست بگات بە مێشک.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved