5/9/2020 06:44 PM

یاساکانی ژیانێکی شاد

ژیانکردن بەشێوەیەکی ئارام و ئاسودەبون، هەستێکی خۆشە و بایەخێکی تایبەتی هەیە لەلایەنی تەندروستییەوە، چونکە دەرونت هێوردەبێتەوە، بەڵام خەم و دڵەڕاوکێ کاریگەری نەرێنی هەیە، بە چەند یاسایەک دەتوانیت ژیانێکی خۆست هەبێت.

*هەمیشە بەدوای زانیاری نوێدا بگەڕێ و کاری نوێ تاقیبکەرەوە بێئەوەی بترسیت.
*تەنها نیگەرانی ئەو کێشانە بە کە دەتوانیت کۆنتڕۆڵیان بکەیت و گۆڕانکاریان تێدابکەیت، نەک ئەو کێشانەی چارەسەریان لە توانای تۆدا نییە.
*هاوڕێیەتی کەسانی دیکە بکە، بەڵام وریای هەڵبژاردنی هاوڕێکانت بە.
*ژیانی خۆت سەخت مەکە و سادە وەریگرە.
*بە تەندروستی بژی، وەرزش فەرامۆش مەکە و خواردنی تەندروست بخۆ.
*پەستانی زۆر مەخەرە سەرخۆت بە کارکردن و سەرقاڵی، کات تەرخان بکە بۆئەوەی چێژ لە ژیانت ببینیت.
*کەسێکی راستگۆ بە و بەخشندە بە، هەروەها لێبوردە بە بۆ کەسانی چواردەورت.
*کاری چاکە لەگەڵ کەسانی دیکە بکە و دودڵ مەبە لە یارمەتیدانیان.

 

سەرچاوە: chatrisityodtong

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved