6/9/2020 02:59 PM

ئاساییە ئەم نهێنیانە نەدرکێنیت

لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا دەتوانیت هەر شتێک کە راستبێت بە هاوسەرەکەت بڵێیت، بەڵام بەو واتایە نایەت هەندێک کات ئازاری هەستەکانی بدەیت، دەکرێت چەند نهێنیەک بشاریتەوە لە هاوسەرەکەت تەنها لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

*ئەو هەڵسوکەوتانەی ئەو کە رقتلێیەتی بەڵام ناتوانێت بیگۆڕێت
ئەگەر رەفتارێکی هاوسەرەکەت بەدڵ نییە بەڵام ناتوانێت بیگۆڕێت، باشترە لەمکاتەدا بێدەنگی هەڵبژێریت و پێینەڵێیت.

*رق لێبونەوە لە ئەندامێکی خێزانەکەی
بێگومان رەنگە هەست بکەیت ئەندامانی خێزانەکەت باشترن لە ئەندامانی خێزانەکەی ئەو، هەمو کەسێک رەنگە ئەم هەستەی هەبێت، بەڵام پێویست نییە ئەو هەستە دەربخەیت.

*چەند پارەت خەرج کردوە
ناچار نیت تەواوی ئەو پارانەی خەرجی دەکەیت بۆ هاوسەرەکەتی باس بکەیت، چونکە تەنیا فشار دەخەیتە سەر پەیوەندیەکەتان، بەڵام ئەگەر قەرزداربن ئاساییە باسی بکەیت.

*وەسفکردنی کەسێک لە هاوسەرەکەت جوانتر
رەنگە کەسانێکی زۆر ببینیت کە لە هاوسەرەکەت جوانتر بن، بەڵام پێویست ناکات پێی بڵێیت و ئازاری هەستەکانی بدەیت.

*کەمکردنەوەی کێشی جەستەی
رەنگە ئارەزو بکەیت هاوسەرەکەت جەستەیەکی رێکی هەبێت، بەڵام پێویست نییە  ئەمەی پێبڵێیت، ئەگەر ئارەزوش دەکەیت کێشی دابەزێنێت، بەشێوەیەکی دیکە پێی بڵێ.

*وتنی ئەو وشە نەرێنیانەی خێزانەکەت و هاوڕێکانت پێی دەڵێن
ئەگەر کەسێکی نزیکت بە نەرێنی باسی هاوژینەکەتی کرد پێی مەڵێ و بە نهێنی لای خۆت بیهێڵەرەوە.

 

سەرچاوە: redbookmag

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved