7/9/2020 02:12 PM

دوو یانە چاویان لە بەرشەلۆنەیە

ڕاپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە دو یانەی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە تێر شتیگنی ئەڵمانی دەدەن و لە هەوڵی ئەوەدان ئەو گۆڵپارێزە بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە لە مێركاتۆی هاوینەدا.
رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەوالێكیدا ئاشكرایكردوە، كە هەردو یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و چێڵسی ئینگلیزی دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا تێر شتیگن بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردوە هەرچەندە ئەو گۆڵپارێزە ئەڵمانیە پێشتر بۆچونێكی جیاوازی هەبوە، بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بكاتەوە و بۆ یاریكردن لەگەڵ ئەو یانە ئیسپانیە بەردەوام بێت.
هۆكاری نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە وەك رۆژنامەكە باسی دەكات بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و كاپیتنی یانەی بلاوگرانا لە بریاری رۆیشتن پاشگەزبۆوە و بڕیاری مانەوەیدا لە یانەكە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved