7/9/2020 02:17 PM

رێگەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جگەرەکێشان ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، جگە لەوەی کە زیانی بۆ کەسەکە هەیە، بەهەمان شێوە زیانی بۆ کەسانی چواردەوریشی هەیە، هۆکارێکە بۆ گیرانی بۆریەکانی خوێن بەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ.بەپێی توێژینەوەیەک تەنیا لە ساڵی ٢٠١٦ـدا نزیکەی ٧ ملیۆن کەس راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیانیان لەدەست داوە

بە چەند رێگەیەک دەتوانیت واز لە جگەرەکێشان بهێنیت:
1-ئەو هۆکارانەی واتلێدەکات واز لە جگەرەکێشان بهێنیت لە شوێنێکدا بینوسە، وەکو زیانە تەندروستییەکانی، یان کێشە خێزانیەکان و لایەنی ماددی، هەر کاتێک ئارەزوت کرد جگەرە بکێشیتەوە ئەو هۆکارانە بخوێنەرەوە.
2-بەردەوام ئاو بخۆرەوە، چونکە خواردنەوەی ئاو رێگرە لەوەی توشی سەرئێشە ببیت کە هەندێک کەس پاش وازهێنان لە جگەرە توشیدەبن، هەمیشە با بوتڵێک ئاوت پێبێت، بۆئەوەی دەستەکانت گیرابێت.
3-یەکێک لەو هۆکارانەی وا لە خەڵکی دەکات جگەرەبکێشن ئەوەیە کە پێیانوایە سترێسیان کەمدەبێتەوە، باشترە بیر لە رێگەچارەیەکی دیکە بکەیتەوە بۆ کەمبونەوەی سترێس، وەکو ئەوەی گەرماوێک بکە، یان کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەسەر بەرە.
4-راهێنانی وەرزشی یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆئەوەی واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، سودی بۆ سییەکان و دڵیش هەیە
5-هەر کاتێک ئارەزوی کڕینی جگەرەت کرد پارەکەی بکەرە شوێنێکەوە و هەڵیگرە، دوای چەند مانگێک کە وازتهێنا پارەکە وەکو پاداشتێک هەڵبگرە.
6-ئەگەر کەسێکی خێزانەکەت یان هاوڕێکەت جگەرە دەکێشێت پلانی ئەوە دابنێن پێکەوە دەستبەرداری ئەو خوە ببن، بەمشێوەیە پاڵپشتی یەکتر دەکەن.
7-بەردەوام دەست و دەمت سەرقاڵ بکە، بە نمونە بنێشت بخۆ، بە دەستەکانیشت مۆبایل یان هەرشتیک بەکاربهێنە کە سەرقاڵت بکات.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved