8/9/2020 05:28 PM

بەر لە مناڵبوون بیریان لێ بکەرەوە

کاتێک منداڵێک دەهێنیتە ژیانەوە بە تەواوی گۆڕانکاری لەشێوازی ژیان رودەدات،  ئەرکی زیاتر دەکەوێتە سەرشانت، هەربۆیە پێویستە ئامادەکاری بکەیت و بیر لەم چەند لایەنە بکەیتەوە.

تەمەن
مەرج نییە راستەوخۆ دوای هاوسەرگیری منداڵت هەبێت، بیر لەوە بکەرەوە ئایا تەمەنی تۆ و هاوسەرەکەت گونجاوە بۆئەوەی بەرپرسیاریەتی منداڵێک هەڵبگرن یاخود نەخێر.

لایەنی دارایی
دوای هەبونی منداڵ خەرجییەکان زیاد دەبن، هەربۆیە پێش ئەوەی بیر لەوەبکەیتەوە منداڵت هەبێت، بیر لەوە بکەرەوە ئایا دەتوانیت داهاتویەکی جێگیری بۆ بنیاد بنێیت.

پەیوەندی هاوسەرگیری
هەندێک کەس وابیردەکەنەوە ئەگەر کێشە لە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی هەبێت بە هەبونی منداڵ کێشەکە چارەسەر دەبێت، بەڵام هەبونی منداڵ لەمکاتەدا تەنها کێشەی نێوانتان زیاتر دەکات، پێویستە منداڵ لە ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی بێتە دنیاوە نەک ژینگەیەکی پڕ لە کێشە و ناکۆکی.

بەرپرسیاریەتی
هاتنە دنیای منداڵ بەرپرسیاریەتی بۆ هەردولا زیاد دەکات، پێویستە پێشوەخت خۆت ئامادەبکەیت بۆئەوەی بەباشی ئەرکەکەت وەکو دایک یان باوک بەجێبگەیەنیت.

 

سەرچاوە: wakemed

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved