8/9/2020 05:30 PM

ئەم کەسانە ئەبێ بە پارێزەوە زەردەچێوە بەکاربهێنن

زەردەچەوە یەکێکە لە باوترین جۆری بەهاراتەکان و بۆ زۆرێک لە خواردنەکان بەکاردەهێنرێت، سودی تەندروستی گرنگی هەیە، سەرەرای ئەوانەش پێنج کەس پێویستە وریای بن و بڕی خواردنی کەمبکەنەوە.

خانمانی دوگیان و شیردەر
زەردەچەوە سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، ئاساییە ئەم دو جۆرە خانمانە لەناو خواردندا بیخۆن، چونکە بڕەکەی کەمە، بەڵام پێویستە خواردنی کەمبکرێتەوە ئەگەر وەکو دەرمان دەیخۆن، چونکە سوڕی مانگانە تێکدەدات و زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

ئەو کەسانەی کەمخوێنن
پێویستە لە خواردنی دوربکەونەوە، چونکە رێگرە لە هەڵمژینی ئاسن بۆ ناوخوێن.

ئەو کەسانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە
هەمو ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی خوێنیان روندەبێتەوە یان خوێنبەربونی لوتیان هەیە، پێویستە خواردنی کەمبکەنەوە.

توشبوانی شەکرە
ئەو کەسانەی شەکری خوێنیان بەرزە پێویستە ئاگاداری زەردەچەوە بن، ئەوە راستە زەردەچەوە شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆری لێبخورێت بەڕێژەیەکی زۆر کەمیدەکاتەوە.

ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە
زۆر خواردنی زەردەچەوە دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گوچیلە، ئەو کەسانەی بەردیان هەیە پێویستە وریای بڕی ئەو زەردەچەوەیە بن کە دەیخۆن.

 

سەرچاوە: timesofindia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved