8/9/2020 05:32 PM

رۆناڵدۆ و جۆرجینا هاوسەگیری ئەنجام دەدەن

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی داوای لە جۆرجینای هاوڕێی كردوە كە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجام بدات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵە پێكەوە ژیان دەبەنەسەر.
رۆژنامەی " El Mund"ی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە رۆناڵدۆ لەو ئاهەنگە هاوڕێیانەی ئەنجامی دابو، داوای هاوسەرگیری لە جۆرجینای خانمە نمایشكاری جل و بەرگ كردوە كە هاوسەر گیری لەگەڵ ئەنجام بدات و ئەو خانمەش بە دواكەی ڕۆناڵدۆ ڕازیبوە.
رۆژنامەوانە نزیكەكانی رۆناڵدۆش باس لەوە دەكەن، كە ئەو یاریزانە دەیەوێت پێش ئەوەی واز لە یاریكردن بهێنێت، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو خانمە ئەنجام بدات.
رۆژنامەنوسێكی پورتوگالی نزیك لە خێزانی رۆناڵدۆوە ئاشكرایكردوە، كریستیانۆ و جۆرجینا نیازی ئەوەیان نیە كە بەم نزیكانە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدەن، تەنها بە ئامادەبونی ئەندامانی خێزانی هەردولا ئەڵقەی نیشانەكردن دەگۆڕنەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە رۆناڵدۆ پارچەیەك زەوی بە 8 ملیۆن یۆرۆ كڕیوە و دەیەوێت ڤێلایەكی ناوازەی لەسەر دروست بكات بۆ ئەوەی دوای وازهێنانی لە یاریكردن لەگەڵ خێزانەكەی لەو ڤێلایەدا ژیان بەسەر بەرن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved