9/9/2020 04:06 PM

سوودەکانی ماست بۆ مناڵان

لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ماست قەڵەوی لە منداڵدا کەمدەکاتەوە، لە داهاتودا لە نەخۆشی شەکرە و دڵ دەیانپارێزێت.
توێژینەوەیەک لە ماڵپەری دەیلی دەیڵ بڵاوکراوەتەوە، تاقیکردنەوە لەسەر 100 منداڵ کراوە کە کێشیان زۆر بو و تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 18 ساڵ بو، ماستیان لە سیستمی خۆراکیاندا بەکارهێناوە بەمەبەستی ئەوەی کێشی جەستەیان کەمبکات.
لە ئەنجامدا دەرکەوت ماست بەهۆی ئەو بەکتریایانەی لەپێکهاتەیدا هەیە، کاربۆهیدرات تێکدەشکێنێت، کاریگەری هەیە لەسەر کەمبونەوەی کێشی جەستە، کرداری هەرس چالاک دەکات.
هەروەها ئەوەشخرایەڕو، ئەو منداڵانە مەترسی توشبونیان بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن کەمدەبێتەوە وەکو نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم و نەخۆشی دڵ، کە بڵاوترین جۆری نەخۆشین.

 

سەرچاوە: sheknows

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved