ئه‌وه‌ی باوه پێویسته مادده خۆراكییه‌كان بۆ لابردنی تۆز‌و پیسی سه‌ریان بشوورێنه‌وه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن كه چه‌ند جۆره خۆراكێك هه‌ن پێویستیان بۆ شووشتنه‌وه نییه‌و ئه‌گه‌ر به ئاو بشۆرێنه‌وه، ژه‌هراویبوون دروستده‌كه‌ن و به‌كتریای زیانبه‌خش بڵاوده‌كه‌نه‌وه. به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی بزنس ئیسایدهر، شاره‌زایانی بواری خۆراك ده‌ڵێن 10 جۆری خۆراك هه‌ن كه رێنوێنی ده‌كرێن به نهشتنهوهیان و راسته‌وخۆ ده‌ستكردن به كوڵاندنیان. -قارچك: سروشتی قارچك وایه كه ئاو هه‌ڵده‌مژێت و شووشتنه‌وه‌ی واده‌كات ئاوێكی زۆر بمژێت، بۆیه ده‌توانیت ته‌نیا به په‌ڕه‌یه‌ك كلینكسی وشك بیسڕیته‌وه‌و هه‌ر پیسیییهكی پێوه‌نووساوی لێبكه‌یته‌وه. -سه‌ڵاته‌ی ئاماده‌كراو: ئه‌گه‌ر له‌ناو قوتووی سهڵاتهكه نووسرابوو كه نابێت بشۆرێته‌وه، مانای وایه ئاماده‌یه‌و به‌جوانی شۆراوه‌ته‌وه. -هێلكه: له كێڵگه‌كانه‌وه به شووشتراویهوه دێت و به توێكڵێكی ره‌قی داخراو پارێزراوه كه به‌كتریا ناتوانێت بچێته ناویه‌وه، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه‌ی پیس بوو ده‌توانی به كلینكس لای ببه‌یت. -مریشك: شتنه‌وه‌ی مریشك به‌ر له كوڵاندنی ئه‌گه‌ری ژه‌هراویبوون زیاتر ده‌كات، بۆیه شاره‌زایان وریایی ده‌ده‌ن له شتنه‌وه‌ی مریشك له‌ناو حه‌وزی مه‌غسه‌لی چێشتخانه كه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی زیاتر ده‌كات. -ماسی: شتنه‌وه‌ی ماسی نه‌كوڵاو هه‌مان مه‌ترسییه‌كانی شتنه‌وه‌ی مریشكی هه‌یه كه شتنه‌وه‌ی خواردنه ئاوییه‌كان له چێشتخانه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریای زیانبه‌خش. -گۆشتی سوور: ره‌نگه شتنه‌وه‌ی كاربكاته‌سه‌ر به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی، بۆیه رێنوێنی ده‌كرێت به‌هۆی كلینكسهوه به‌ر له كوڵاندنی ئاوه‌كه‌ی سه‌ری لاببرێت، دواتر شتنه‌وه‌ی له چێشتخانه به‌كتریای زیانبه‌خش له ده‌وروبه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه. -قه‌ل: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پێویسته له‌یه‌ك حاڵه‌تدا گۆشتی قه‌ل بشۆرێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌ناو شله‌یه‌كی سوێردا پارێزراوبوو. -كینوای ئاماده‌كراو: تۆوی كینوا كه سوودی زۆری هه‌یه ئه‌گه‌ر له قوتوونرابوو یان ئاماده‌كراوبوو پێویست به شتنه‌وه‌ی ناكات. -ماكه‌رۆنی: هه‌ندێكجار به‌ر له كوڵاندنی ماكه‌رۆنی ده‌شۆرێته‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت كه شتنه‌وه‌ی ماكه‌رۆنی ده‌بێته هۆی لابردنی ئه‌و نیشاسته‌ی تیایدایه. -برنج: شتنه‌وه‌ی به‌ر له كوڵاندنی ده‌بێته هۆی لابردنی به‌شێك له‌و نیشاسته سروشتییه‌ی له‌سه‌ر رووی برنجه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاری شتنه‌وه‌ی برنجه‌كه بوویت به‌هۆی پیسبوونیه‌وه، ده‌توانی زۆر نهیشۆیتهوه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure