11/9/2020 10:02 AM

ئایا پیاسەی ناو دارستان سترێس کەم دەکاتەوە؟


لەم ساڵانەی دواییدا، بە تایبەت لە ژاپۆن، کات بەسەر بردن لەناو دارستاندا بووەتە یەکێک لە جۆرە باوەکانی کات ڕابواردن. توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە ئایا وەک باوە پیاسەی ناو دارستان دەتوانێت ئاستی سترێس کەم بکاتەوە. پیاسەی ناو دارستان شتێکی تازە نییە و بۆ چەندین بەرەیە، خەڵک چێژیان لە گەڕان لە ناو دارستان وەرگرتووە.
لە ساڵی ١٩٨٢دا، وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستان لە ژاپۆن وشەی "حەمامی دارستان"ی بەکار هێنا کە شتێکی زیاترە لە پیاسەکردنێکی ئاسایی و وەک "سازکردنی پەیوەندی و نوقم بوون لەناو کەشی دارستاندا" پێناسە دەکرێت.
قازانجی سەرەکی کە لایەنگرانی حەمامی دارستان باسی دەکەن، کەمکردنەوەی ئاستی سترێسە. هەندێک کەس باس لە قازانجی زیاتریش دەکەن بۆی وەک قازانجی بۆ خەمۆکی یان بەرگری لە نەخۆشییەکانی سی و دڵ.
لە شیکارییەکی نوێدا کە پێداچوونەوە بۆ نزیکەی ١٠٠٠ وتار لەسەر قازانجەکانی حەمامی دارستان کرا، سەرەتا توێژەران ٢٢ دانە لەو وتارانەیان جیاکردنەوە بۆ ئەوەی لە پێداچوونەوەکەیاندا کەڵکیان لێ وەرگرن.
نووسەران بۆیان دەرکەوت کە توێژینەوەکان قازانجێکی حەمامی دارستان بەم شێوەیە باس دەکەن: ئاستی کۆرتیزۆڵ بە شێوەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی سەردانی دارستان دەکەن کەمترە لەوانەی سەردانی ناکەن.
هەروەها ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە حەمامی دارستان وەک ڕاهێنانێکی دژەسترێس سەیر دەکرێت و پلانی سەردانی دارستان پێدەچێت کە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاستی کۆرتیزۆڵ ببێت، تەنانەت بەر لەوەی بە شێوەی فیزیکی بچنە ناو دارستانەوە، بۆیە سەیرکردنی دارستان و تەنانەت وێناکردنی دارستان لە خەیاڵدا پێدەچێت قازانجێکی هاوشێوەی کاریگەریی دەرمانئاسای (placebo) ببێت.

سەرچاوە: medicalnewstoday

خا _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved