11/9/2020 10:13 AM

مادەیەکی زیادکراو بە خۆراک ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کێش و شەکر

مادە زیادکراوەکان بۆ ڕاگرتنی خواردنەکان زۆر باون. توێژینەوەیەکی نوێ پیشانی دەدات کە چۆن مادەیەکی زیادکراوی دژەکەڕوو بە خۆراکەکان مێتابۆلیزمی شەکر دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی خۆڕاگریی ئینسولین لە مشک و مرۆڤدا.
قەڵەوی و شەکرەی جۆری دوو لە باوترین کێشە تەندروستییەکانن بە شێوەیەک کە ٤٠ لە سەدی خەڵکی ئەمریکا قەڵەون و ٩.٤ لە سەدیان شەکرەیان هەیە. خواردنە ئامادەکان کە شەکر و چەورییان زۆرە بە هۆکارە سەرەکییەکانی قەڵەوی و شەکرەی جۆری دوو دەناسرێن. خۆ پاراستن لە خواردنە ئامادەکان سادە نییە.ڕاگرەکان کە بە مەبەستی تازەهێشتنەوەی خواردنەکان بە کار دەهێنرێن لە هەموو جێیەک دەبینرێن و بە خواردنەکان زیاد دەکرێن. 
یەکێک لەو ڕاگرانە دژەکەڕوویێکە بە ناوی پرۆپیۆنات، کە ئەسیدێکی چەوری زنجیرە-کورتە و بەکتریایەک لەناو ڕیخوڵەدا بە شێوەی سروشتی بەرهەمی دەهێنێت. ناوێکی دیکەی ئەم مادەیە E282ە و وەک یەکێک لە باوترین زیادکراوەکان بە نان و خواردنە برژاوەکانی دیکە زیاد دەکرێت. جگە لەوە پیدەچێت کە ئەم مادەیە بە خواردنەکانی دیکە وەک سۆس، پەنیری ئامادە، خواردنەوەکانی وەرزش، و شیرەمەنییەکان زیاد بکرێت.
توێژەران لە زانکۆی هارڤارد لەگەڵ هاوکارەکانیان لە رامات گان لە ئیسرائیل و توێژەرانی دیکە بە ئەنجامێکی سەرسووڕهێنەری بەرکارهێنانی پرۆپیۆنات لەسەر مشک و مرۆڤ گەیشتن. ئەوان بۆیان دەرکەوت کە پرۆپیۆنات بەشێک لە کۆئەندامی دەماری چالاک دەکات و ئەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنەکانی گلوکاجۆن. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە جگەر ئاستێکی زۆر گلۆکۆز بەرهەم بهێنێت کە لە ئەنجامدا دەگاتە ئاستێکی زۆر بەرزی ئینسولین لە خوێندا. هەروەها ئەنجامێکی دیکەی توێژینەوەکە ئەوە بوو کە پرۆپیۆنات مێتابۆلیزمی مرۆڤیش تێک دەدات. 

سەرچاوە: medicalnewstoday

 خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved