11/9/2020 10:26 AM

نەخواردنی نانی بەیانی پەیوەندی هەیە لەگەڵ مەترسیی مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار

بەڵگەیەکی نوێ گرینگیی خواردنی نانی بەیانی دەردەخات. لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە کە نەخواردنی نانی بەیانی پەیوەندییەکی بەرچاوی لەگەڵ چوونەسەری مەترسیی مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
لە ڕێگەی دراوەیەک کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٨٤ و ١٨ ساڵ دوای ئەوەش کۆکردنەوەی زانیاریی درێژەی کێشاوە، زانایان لەسەر ٦٥٥٠ کەسی تەمەن ٤٠ بۆ ٧٥ ساڵ توێژینەوەیان کرد کە هیچ نەخۆشییەکی دڵ و دەمار و شێرپەنجەیان نەبووە. لە بەشداربووان پرسیار دەکرا "چەند وەخت جارێک نانی بەیانی دەخۆن؟" وەڵامەکانی بەم شێوەیە بوون، "هەموو ڕۆژێک"، "هەندێک جار"، "بە دەگمەن"، "قەت". لە نێوان بەشداربوواندا ٥.١ لە سەدیان قەت نانی بەیانییان نەدەخوارد، ١٠.٩ لەسەدیان بە دەگمەن، ٢٥ لەسەدیان هەندێک جار و ٥٩ لە سەدیان هەموو ڕۆژێک نانی بەیانییان دەخوارد.
ئەو بەشداربووانەی کە قەت نانی بەیانییان نەخواردبوو ٨٧ لەسەد مەترسیی مردنیان بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لەو کەسانە زیاتر بوو کە هەموو ڕۆژ نانی بەیانییان خواردبوو. توێژەران دەڵێن کە بواردنی نانی بەیانی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە ئیشتیای خواردن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گۆڕانی مەترسیدار لە ئاستەکانی لیپیددا. هەروەها نیشانەیەکی شێوەژیانێکی ناتەندروستە.


سەرچاوە: medicalxpress

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved