11/9/2020 10:30 AM

ئایا دەتوانن ئەلکهول لەگەڵ ئانتی بایۆتیک بە کار بهێنن؟

زۆر کەس پێیان وایە تێکەڵکردنی ئانتی بایۆتیک و ئەلکهول ناتەندروستە. ئایا بە ڕاستی مەترسیدارە؟ مەترسییەکانی خواردنەوەی ئەلکهول کاتی بەکارهێنانی ئانتی بایۆتیک چییە؟
ئانتی بایۆتیکەکان ئەو دەرمانەن کە باکتریاکان دەکەنە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەوکردن بگرن. هەموو جۆرەکانی ئانتی بایۆتیک لەگەڵ ئەلکهول کارلێک ناکەن و دکتۆرەکان بەپێی جۆری ئانتی بایۆتیکەکان ڕێنمایی جیاواز دەدەنە نەخۆشەکان. 
بەڵام هاوکات، ئەلکهول ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەندێک لە جۆرەکانی ئانتی بایۆتیک کارلێک دەکات و دەتوانێت ببێتە هۆی کاریگەریی لاوەکیی مەترسیدار یان ئەوەی کاراییان لە بەرەنگاری بەکتریاکان کەم بکاتەوە.
کاتێک ئەلکهول دەخۆنەوە، ئەسێتالدهاید بەرهەم دێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی هێڵنج دان و دڵ تێکئاڵان. زۆر کەس کاریگەریی لاوەکی ئانتی بایۆتیکەکان لەسەر کۆئەندامی هەرەس و گەدە ئەزموون دەکەن. خواردنەوەی ئەلکهول کاتی بەکارهێنانی ئانتی بایۆتیک هەستی دڵ تێکئاڵان زیاتر دەکات و کاریگەری لاوەکی دەبێت.
هەرچەند کە دڵ تێکئاڵان کاریگەریی لاوەکیی ئەلکهول و ئانتی بایۆتیکەکانە بەڵام هەموو کەس ئەو شتە ئەزموون ناکەن. باش وایە لە کاتی بەکارهێنانی ئانتی بایۆتیکدا لەگەڵ پزیشکەکەتان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەلکهول ڕاوێژ بکەن.


سەرچاوە: medicalnewstoday

 

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved