له وه‌رزی هاویندا تیشكی خۆر كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر قژه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قژت بپارێزیت ئه‌م رێنماییانه جێبه‌جێبكه، تا له هاویندا شێوه‌ی قژت جوان ده‌ربخه‌یت. 1- هه‌وڵبده له وه‌رزی هاویندا ته‌ندروستی قژت بپارێزیت له‌ڕێگای به‌كارنه‌هێنانی مادده كیمیاییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی قژت نه‌سوتێنیت، بۆ نموونه له‌و وه‌رزه‌دا قژت ره‌نگ مه‌كه، ئه‌گه‌ر بێت‌و سوربیت له‌سه‌ر ره‌نگكردنی قژت، له‌وكاته‌دا ده‌توانیت له ئارایشتگا به‌جۆرێك له‌و ده‌رمانانه قژت ره‌نگ بكه‌یت كه مادده‌كه‌ی زۆر به‌هێز نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی قژت بپارێزیت له سوتان. 2- هه‌وڵبده جۆره شامپۆیه‌ك به‌كاربهێنیت دژی سوتانی تیشكی خۆر بێت، باشتروایه له ئارایشگاكان شامپۆ بكڕیت چونكه له‌ڕووی كوالێتیانه‌وه سوودی زیاتره له‌چاو شامپۆی بازاڕ. 3- پێش ئه‌وه‌ی بچیته‌به‌ر خۆر هه‌وڵبده ده‌رمانی پاراستنی قژ به‌كاربهێنیت كه تایبه‌ت دروست كرابێت بۆ دژی خۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانیت له‌چكێك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌وكاتانه‌ی كه خۆر زۆر به‌تینه له‌سه‌ری بكه‌یت بۆ پاراستنی قژت. 4- له وه‌رزی هاویندا زۆر پێویسته قژت ببڕیت، به‌تایبه‌تی ژێره‌وه‌ی قژت واتا سه‌ر تاڵه‌كانی، چونكه تیشكی خۆر قژ ده‌سوتێنێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاڵه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure