12/9/2020 08:20 AM

سەبارەت بە ڕووخسار و تەندروستی خانمان

لەم بابەتەدا تیشك دەخەینەسەر چەند زانیارییەك تایبەت بە ڕووخسارو خوڕەوشتی خانمان، بۆنموونە لەكاتی بەكارهێنانی ماسكارادا بۆ خانمان دەمیان دەكەنەوە؟ لەكاتی پژمیندا بەبێ ئەوەی بەئاگا بین چاومان دادەخەین، هەروەها لەم بابەتەدا تیشك دەخەینەسەر دەرئەنجامی لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەوەی كە سەرئێشەی ژنان بەهۆی جوتبوونەوە لەگەڵ مێردەكانیان چارەسەردەبێت.

ئایا تۆ لەوجۆرە خانمانەی كە لەكاتی بەكارهێنانی مەسكارادا دەمت دەكەیتەوە؟ بەتایبەتی لەكاتێكدا لەبەرچاوی كەسانی تردا ماسكارا بەكاردەهێنیت و شەرم لەوە دەكەیت كە دەمت كراوەتەوە، بەپێی زانیاری پزیشكان زۆرئاساییە لەوكاتانەدا دەمت دەكەیتەوە كە چاوەكانت گەورەتر دەكەیت بۆئەوەی ماسكارا بەكاربهێنیت، چونكە ئەوە پەیوەندی بەماسولكەكانەوە هەیە، ماسولكەكانی چاو و دەم زۆر نزیكن لەیەك بۆیە پێكەوە جوڵە دەكەن.

لەكاتی پژمیندا بەبێ ئەوەی بەئاگا بیت چاوەكانت دادەخەیت، زۆر كەس پرسیاری ئەوەی لا دروستبووە ئایا بۆ لەكاتی پژمیندا چاوەكانت دادەخەیت؟ هەروەها هەندێك لەو كەسانە وا تێگەیشتوون كە لەكاتی پژمیندا چاوەكانت بكەیتەوە ئەوە چاوەكانت دەێنە دەرەوە، لەڕاستیدا ئەو بیركردنەوەیە زۆر دوورە لەڕاستییەوە، چونكە چەند كەسانێك زۆر بەئاسایی بەچاوی كراوە دەپژمن، بەپێی لێكۆڵینەوەی پزیشكان لەوبارەیەوە دەڵێن كە لەكاتی پژمیندا ماسولكەكانی دەموچاو بەشێوەیەك جوڵە دەكەن كە بەبێ ئەوەی بەئاگا بیت چاوەكانت دادەخەیت.

لەلایەكی تریشەوە بەپێی لێكۆڵینەوەی زانایانی بواری تەندروستی دەركەوتووە كە سەرئێشەی ژنان بە جوتبوون چارەسەردەبێت، بەهۆی ئەوەی كە جۆرە هۆڕمۆنێك لەجەستەی خانماندا بڵاودەبێتەوەو هەموو ماسولكەكانی ئارام دەبنەوە، هەروەها وەرزشكردن بەتایبەتی راكردن هەمان توانای هەیە بۆ چارەسەری سەرئێشەی ژنان.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved