د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووده‌كانی هێلكه بۆ منداڵان و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه كه هێلكه به ده‌ڵه‌می نابێت بدرێت به منداڵ ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی سپێنه‌ی هێلكه مه‌ده به ساوای كه‌متر له یه‌ك ساڵ. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕوونیكردوه‌ته‌وه كه هێلكه یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی سوودی زۆره بۆ منداڵ و گه‌شه‌كردنی، چونكه زۆربه‌ی پێكهاتووه گرنگه‌كانی تێدایه له پڕۆتین و كاربۆهیدرات و چه‌وری و كۆمه‌ڵێك كانزاو ڤیتامینه‌كان؛ ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هێلكه ببێته یه‌ك له باشترین خۆراكه‌كانی ژه‌می به‌یانی. د.كامه‌ران چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگیشی ئاماژه پێكردووه كه بریتین له: 1-سپێنه‌ی هێلكه نابێت بدرێت به منداڵی ساوای كه‌متر له یه‌ك ساڵ: له ته‌مه‌نی هه‌شت مانگییه‌وه تا دوانزه مانگ ته‌نها زه‌ردێنه‌كه‌ی پێبده؛ سێ بۆ چوار زه‌ردێنه‌ی هێلكه به‌ڵام پێویسته به باشی كوڵابێت. 2-ئاگاداری ئه‌وه به كه حه‌سیاسیه‌ت به هێلكه زۆر بڵاوه: زۆربه‌یان حه‌ساسیه‌تیان به سپێنه‌كه‌ی هه‌یه‌و ئه‌توانن زه‌ردێنه‌كه‌ی بخۆن، به‌شێكیشیان حه‌سیاسیه‌تیان به هه‌موو هێلكه‌كه هه‌یه‌و نابێت بیخۆن. 3-زۆربه‌ی منداڵ دوای ته‌مه‌نی پێنج ساڵ حه‌ساسیه‌تیان به سپێنه‌ی هێلكه نامێنێت؛ بۆیه پاش پێنج ساڵ به وشیارییه‌وه كه‌م كه‌مه بیده‌رێ ئه‌گه‌ر زۆره حه‌ساسیه‌ته‌كه‌ی نه‌مابێت. 4-هێلكه به ده‌ڵه‌مه‌یی نابێت بدرێت به منداڵ: پێویسته به‌جوانی كوڵابێت چونكه ئه‌گه‌ری توشبوونی به به‌كتریای سا‌لمۆنیلا هه‌یه كه ئه‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی خۆراكی. 5-هه‌موو به‌یانییه‌ك نابێت منداڵ هێلكه بخوات: پێویسته هه‌فته‌ی له چوار ڕۆژ زیاتر هێلكه‌ی پێنه‌درێت؛ ڕۆژه‌كانی تر بۆ نموونه ماست یان په‌نیر یان هه‌نگوین یان گوێز یا نیسكێنه بخوات. 6-ئه‌گه‌ر هێلكه‌كه‌ت سووركرده‌وه یه‌ك كه‌وچكی چێشت زیاتر زه‌یت یان ڕۆن به‌كارمه‌هێنه. 7-بۆ منداڵی ئاسایی له ڕۆژێكدا باشتره زیاتر له یه‌ك هێلكه نه‌خوات. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure