12/9/2020 02:08 PM

بۆ هەندێک کەس سەرنجڕاکێشترن؟

ئێمە لامان وایە جوانی بە ویستی خۆمانە، بەڵام توێژینەوەکان دەریان خستووە کە هەمیشە بەم جۆرە نییە. لەڕاستیدا جوانیی راستەقینە لەنێوان ستانداردەکانی جوانی و ویستی تاکەکەسیدا جێگیر بووە. راستە کە ستانداردەکانی جوانی هەموو جیهانیان گرتووەتەوە بەڵام ویستی تاکەکەسیش کاریگەری هەیە. لەم بابەتەدا دەمانهەوێ هەندێک قووڵتر لەسەر ئەم بابەتە لەنگەر بگرین و تێبگەین کە چ تایبەتمەندیگەلێک دەبنە هۆی ئەوەی کە بە بێ ئەوەی خۆمان بزانین، هەندێک کەسمان لا سەرنجڕاکێش دەبێت.

گلێنەی چاو
گلێنەی چاو لە ئەنجامی دژکردەوە بە نیسبەت هەستەکانەوە، ئەندازەکەیان دەگۆڕدرێت. بۆ نموونە ئەگەر خۆشحاڵ بین گەورترن دەبن. هەندێک توێژینەوە ئەوەیان خستووەتە روو کە ئەو کەسانەی گلێنەی چاویان گەورەترە سەرنجڕاکێشترن، چونکە ئەم تایبەتمەندییە جۆرێک لە سۆزی دوو لایەنە بۆ کەسی بەرامبەر دەگوازێتەوە. کاتی خۆی ژنانی ئیتاڵی گیایەکێ تایبەت و هەڵبەت ژەهراویان لە چاویان ئەدا بۆ ئەوەی گلێنەی چاویان گەورە دەرکەوێت.

ئاسایی بوون
بە پێی توێژینەوکان ئێمە زیاتر ئەو روخسارانە هەڵدەبژێرین کە ئاساییترن. ئەم بابەتە شرۆڤەهەڵگرە: بۆ نموونە یان ئەم تایبەتمەندییە دەگەڕێنینەوە سەر ئەولەوییەتێکی بایۆلۆجیکی یان ئەوەی کە مێشکی ئێمە تەنیا روخسارە ئاساییەکان هەڵدەبژێرێت.

سیستمی خۆراک
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک مەیل و ویستی خۆراک لە پیاواندا دەتوانێ رادەی سەرنجڕاکێشی ئەوان لای ژنان بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە. ژنان زیاتر ئەو پیاوانەیان خۆش دەوێ کە بۆنی میوە و سەوزەیان لێوە دێت و ئەو پیاوانەی گۆشت و پاستا دەخۆن کەمتر جێی سەرنجن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved