12/9/2020 02:11 PM

هەندێک تایبەتمەندیی جەستەیی کە هەمووان نیانە

هەموو مرۆڤەکان تایبەتن؛ هەڵبەت هەندێک جار زۆر زیاتر لەو شتەی وا بیری لێدەکەینەوە. هەموومان دوو دەست و دوو قاچ و تایبەتمەندیی هاوبەشمان هەیە، بەڵام هەندێک تایبەتمەندیی ورد هەن کە هەر کەسێک نییەتی. لە درێژەدا لەگەڵ چەند تایبەتمەندیی جیاواز ئاشنا دەبین کە زۆر بە دەگمەن دێنە بەرچاو.

چاوی شین
زانایان لایان وایە رەنگی شین لە چاودا بە هۆی ئاڵۆگۆی جیناتی HERC2ـەوە دروست دەبێت. ئەم ئاڵوگۆڕە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مێلانین لە گلێنەی چاودا. تەنیا 8٪ـی خەڵکی جیهان چاویان شینە.

پژمین لە بەردەم خۆردا
25٪ـی خەڵکی جیهان دژکردەوەی جیاوازیان بە تیشکی خۆر هەیە: ئەم کەسانە کاتێک رووبەڕووی تیشکی خۆر دەبنەوە دەپژمن. ئەم دیاردەیە تەنانەت ناویشی لێنراوە و لە جیهانی پزیشکیدا بە پژمەی تیشک ناوبانگی هەیە.

جێگیربوونی دڵ لە لای راستی جەستە
لە نێوان 12,019 کەسدا تەنیا یەک کەس دڵی لە لا راست جێگیر بووە. ئەم دیاردە زگماکییە پێی دەگوترێت "دێکسترۆکاردی" یان دڵی راست و بە گشتی هیچ کێشەیەک بۆ کەسەکە دروست ناکات.

قژی کاڵ

لە نێوان کەسانی گەورەساڵدا زۆر بە دەگمەن کەسێک دێتە بەرچاو کە رەنگی قژی کاڵ بێت، چون قژی کاڵ بە بەرزبوونەوەی تەمەن رەش دەبێت. ئەو کەسانەی لە گەورەساڵیشدا هەروا قژیان کاڵە نزیکەی 2 بۆ 16٪ـی خەڵکی جیهان پێک دێنن. 

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved