ئایا تۆ له‌وجۆره كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام برسیته؟ له‌دوای نانخواردن دیسان برسیت ده‌بێته‌وه‌و بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه چیتر بخۆیت؟ ئایا ئه‌و هه‌سته له چییه‌وه دروستده‌بێت كه به‌رده‌وام برسیته؟ له‌كاتێكدا دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك برسیت ده‌بێت یان دوای وه‌رزشكردن و دوای كاركردن زۆرئاساییه. به‌پێی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكان له‌باره‌ی هه‌ستی برسیه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌وكاتانه‌ی مرۆڤ برسیه‌تی جه‌سته‌ی پێویستی به‌وجۆره ماددانه هه‌یه كه له‌خواردندا هه‌ن، بۆ نموونه چه‌وری یان سوێری یان ئاو، هه‌روه‌ها له‌كاتی برسیه‌تیدا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه كه له‌ڕێگای جه‌سته‌وه خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ك هۆڕمۆن و خه‌فه‌ت. هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند خاڵێكی تره‌وه مرۆڤ هه‌ستی برسیه‌تی لا دروستده‌بێت وه‌ك ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه: 1- كه‌م خواردنه‌وه‌ی ئاو. 2- كه‌م خه‌وی. 3- خواردنی چه‌وری و شیرینی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر. 4- به‌پێی پێویست گرنگی به‌خواردنی به‌سوود ناده‌یت. 5- له‌كاتی خۆیدا گرنگی به‌نانخواردنی ژه‌مه‌كان ناده‌یت. 6- به‌رده‌وام مێشكت مه‌شغوڵه‌و زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆیت. 7- له‌كاتی بێكاریدا نان ده‌خۆیت. 8- له‌كاتێكدا باری ده‌روونیت ئاسووده نییه. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure