د.كانی عه‌لی عومه‌ر پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو و جوانكاری چاو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكارو چاره‌سه‌ری سوربوونه‌وه‌ی چاو و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی خستوه‌ته‌ڕوو. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سوربوونه‌وه‌ی چاو دروستده‌بێت له ئه‌نجامی كشان و فراوانبوونی ئه‌و ملووله خوێنه بچوكانه‌ی په‌رده‌ی چاو كه سپێنه‌ی چاویان داپۆشیوه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگێكی سوور به چاوه‌كه ده‌دات. راشیده‌گه‌یه‌نێت، سوربوونه‌وه‌ی چاو ده‌كرێت نیشانه‌ی نه‌خۆشی سوك بێت و ده‌شكرێت نیشانه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری چاو بێت و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سوربوونه‌وه‌كه لێڵی چاو، ئازاری چاو، هه‌ستیاری به ڕووناكی چاوی له‌گه‌ڵدا بوو. سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی، د.كانی چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه ئه‌وانیش: *هه‌ستیاری چاو *وشكی چاو و ماندووبوونی چاو *به‌ركه‌وتن و برینداری چاو *به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی چاو و ئاوی ڕه‌ش *هه‌وكردنی (التهاب) هه‌ر به‌شێكی چاو وه‌ك لینجه په‌رده‌ی چاو، سپێنه‌ی چاو، گلێنه، ڕه‌نگینه‌ی چاو، به‌شه‌كانی پشته‌وه‌ی چاو. *ته‌قینی مولووله‌ی خوێنی لینجه په‌رده‌ی چاو. *وه‌ره‌می چاو هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌كانیشی دیاریكردووه‌و ده‌ڵێت: به‌پێی هۆكاره‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، نابێت بێ پشكنین قه‌تره بۆ سوربوونه‌وه‌ی چاو به‌كاربهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه له‌وانه‌یه ببێته هۆی شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و به‌م هۆیه‌وه ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌كردنی پێویست دوابكه‌وێت و كێشه‌ی گه‌وره‌تر دروستبێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure