13/9/2020 01:20 PM

گووگڵ پێشنیارە سیاسییەکان دەسڕێتەوە

گووگڵ هەوڵ ئەدات لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا سیاسەتێکی نوێ بەکار بێنێت بۆ ئەوەی بەرگیری بکات لە لاینگری سیاسی لە بەشی سێرچەکەی خۆیدا. ئەم کۆمپانیایە کاتی هەڵبژاردنی دەکەوێتە بەر رەزنە و تۆمەت سەبارەت بە لاینگری لە لایەنێک و تێکدانی ای گشتی خەڵکی ئەمریکا. هەر بۆیە بڕیاری داوە سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و هەر چەشنە پێشنیاری سیاسی تەنانەت ئەگەر گونجاویش بێت  لە بەشی سێرچەکەی خۆی بسڕێتەوە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبێت.
گووگڵ دەیهەوێ سەرجەم پێشبینی و پێشنیارە سیاسییەکان لە ماڵپەڕەکەی خۆی بسڕێتەوە؛ چونکە لەوانەیە هەندێک کەس ئەم پێشنیارە وەکوو لاینگری لە بەربژێرێکی تایبەت وێن بکەن. گووگڵ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک  سەبارەت بە سیاسەتە نوێیەکەی خۆی گوتی کە ئەو پێشبینییانەی کە پەوەندییان بە هەڵبژاردنەوە هەیە لە سیستمەکەی خۆی دەسڕێتەوە.
بەشێک لەو پێشنیارە سڕدراوانە لە پۆستێکی وێبلاگی پەیوەندیدار بە سیاسەتە نوێیەکەی گووگڵدا بڵاو بووەتەوە. بۆ نموونە ئەم رستانە دەسڕدرێنەوە: You can vote by phone و You can’t vote by phone. گووگڵ دەزانێ یەکێک لەم پێشنیارانە دروستن، بەڵام سەرەڕای ئەمانە هەردوو پێشنیارەکە دەسڕێتەوە.

 

سەرچاوە: theverge

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved