13/9/2020 01:22 PM

بۆ هەندێک کەس باڵنجەکەیان لە باوەش دەکەن؟

هەندێک لە ئێمە لە کات خەودا تا باڵنجەکەمان نەگرینە ئامێز خەومان لێناکەوێت. ئەگەر ئێوەش لەم جۆرە کەسانەن دەبێ بزانن کە ئەگەرچی ئەم خووە پەیوەندی بەو کاتەوە هەیە کە کۆرپەلە بووین و لە سکی دایکماندا بووین، بەڵام ئێستا ئەوەی بە، چەشنە دەخەوین ئەوە نییە کە بگەڕێینەوە سەردەمی مناڵی. لەڕاستیدا لە پشت باڵنج لە باوەش گرتن لە کاتی خەودا هەندێک هۆکار خۆیان حەشار داوە کە لە درێژەدا باسیان دەکەین.

پرخەپرخ و وەستانی هەناسە کەم دەکاتەوە
وەستانی هەناسە یەکێک لە کێشەکانی سیستمی خەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسە بە باشی نەتوانێت هەناسە بدات. ئەم کێشەیەش دەبێتە هۆی بچڕانی سووڕی خەو و دواجار لە ماوەی شەودا هەر بەخەبەر دەبن و بەیانییەکەی هەست بە خەواڵوو بوون دەکەن. باڵنج لەباوەش گرتن کۆمەڵێک سوودی فیزیکی هەیە، بەشێوەیەک کە کێشەی وەستانی هەناسە لە خەودا کەم دەکاتەوە. ئەم باڵنجە دەبێتە پاڵپشتێک بۆ جەستە بۆ ئەوەی بە ئارامی پشوو بدات.

حەز ناکەن هەست بە تەنهایی بکەن

باڵنج لە باوەش گرتن هاوشێوەی ئەوەیە کەسێکت لە باوەش گرتبێت. راستە کە هەمیشە حەزمان لەوە نییە لەکاتی خەودا کەسێک بگرینە ئامێز، بەڵام کاتێک هەمیشە هەست بە تەنهایی دەکەین و لەم دۆخە وەڕەز بووین پێویستیمان بە شتێک هەیە کە لە باوەشی بگرین و تەنهاییەکەی خۆمانی پێ پڕ بکەینەوە.

حەزتان لە پەیوەندییەکی بەهێزە
لە باوەش گرتنی باڵنج لە کاتی خەودا ئارامییەکی سۆزدارانە بۆ ئێوە ساز دەکات. ئەم ستایلە لە خەوتن ئەوە دەردەخات کە لەو کەسانەن کە حەزتان لە پەیوەندییەکی قووڵ، سەقاگیر و بەهێزە و هەروەها بنەماڵە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆتان. ئێوە لەو کەسانەن کە ئامادەن بۆ یارمەتی هاوڕێکەتان تا ئەو سەری دونیاش بڕۆن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved