له راگه‌یه‌نراوێكی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كاندا هاتووه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خوێندنی ئه‌لیكترۆنی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه: به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان به‌ڕێزان/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گشتی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه 13/9/2020 نوێنه‌رانی سكرتاریه‌تی رێكخراوه قوتابی و خوێندكارییه‌كان له‌شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی (2020-2021), پاش تاوتوێكردن و گفتوگۆی چڕ‌وپڕ و به‌هۆكاری: 1. نه‌بوونی هۆشیاریی ته‌واو و رۆشنبیریی ئه‌لكترۆنی كه‌سوكاری قوتابیان. 2. خراپیی و نه‌بوونی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی.. 3. ئه‌زمونی خراپی ساڵی رابردوو بۆ خوێندنی ئه‌لكترۆنی (ئۆنلاین). گه‌یشتینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خوێندنی ئه‌لكترۆنی و ئۆنلاین ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌هه‌نگاوێكی گونجاوی نازانین بۆ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌خوێندنی راسته‌وخۆ له‌ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پشتگیریی داواكاریی مامۆستایان ده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانیان, هاوكات گه‌یشتینه ئه‌م راسپاردانه: یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: 1. ره‌چاوكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و پاكژكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ قوتابخانه‌و پۆله‌كانی خوێندن و له‌به‌رچاوگرتنی رێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌ناوچه‌كه‌دا. 2. دابه‌شكردنی خوێندكارانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكی بچوكدا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی . 3. له‌به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌وامیان، خوێندنگه ئه‌هیلییه‌كان داشكاندن بكه‌ن له‌كرێی خوێندنی ئه‌مساڵ. دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌زانكۆو په‌یمانگاكان: 1. ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ناو كه‌مپ بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان به دوو قۆناغ:قۆناغی یه‌كه‌م: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ئه‌و به‌شانه‌ی كه وانه‌ی كرداریی (پراكتیكی)یان هه‌یه.قۆناغی دووه‌م: به‌شه تیۆرییه‌كان. 2. ئاسانكاریی زیاتر بكرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌نێوان زانكۆ‌و په‌یمانگاكان. 3. ره‌چاوكردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و پاكژكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان. له‌ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه‌نه‌هاتن و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌م داواكاری و راسپاردانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كان هه‌ڵمه‌تی بایكۆت كردنی خوێندن ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا. به‌هیواو نزای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تیی بۆ هه‌موو لایه‌ك. كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ڕایه‌ڵه‌ی خوێندكارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئۆفیسی گه‌نجان و خوێندكارانی نه‌وه‌ی نوێ په‌یوه‌ندیی ئیسلامیی خوێندكاران و لاوانی كوردستان ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێزدا خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure