14/9/2020 12:10 AM

چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

بەبڕی زیاتر لە 192.603.450 سەدو نەوەدو دوو ملیۆن و شەش سەدو سێ هەزارو چوار سەدو پەنجا دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت.

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆری تۆڕی كاره‌بای چەند گه‌ڕه‌كێك و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لە سلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبه‌جێ ده‌كرێت پرۆژەكانیش بریتیه‌ لە:

-دانانی یەك محاویلەی مساعدو چاكسازی محاویلەی 5 فیدەری 194 سنووری كارەبای ئەزمەر.
-گواستنەوەی محاویلە كە رێگرە لەگەرەكی ئیبراهیم ئەحمەد/ وێستگەی كازیوە فیدرەی 194.
-راكێشانی كارەبا بۆ ئیفرازی ژمارە 214ی كەرتی 18 عەربەت/وێستگەی عەربەت فیدەری 91.
-راكێشانی كارەبا بۆ بەشێكی نوێ لەگەرەكی سەروەران لەكەرتی 34 چوارتاق/ وێستگەەی عەربەت فیدەری 2.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی چیا.
-صیانەكردنی محاویلە كۆنەكە/ وێستگەی قرگە فیدەری 192.
-دابین كردنی محاویلەو عەمود بۆ گوندی ژاڵەی سەروو فیدەری 127.
-گۆرینی محاویلەی 2ی فیدەری 121 باشوور تایبەت بەگەرەكی كانی با/ وێستگەی باشوور فیدەری 121.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 10 فیدەری 32/ وێستگەی مەڵكەندی.
-چارەسەركردنی كارەبای بازاری گۆیژە فیدەری 33.
پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (مزگێنی) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت.


خاك - راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved