14/9/2020 11:49 AM

ئەو خۆراکانە قەڵەوت ناکەن

هەمیشە باس لەو خۆراکانە دەکرێت کە قەڵەوت دەکەن و بە گشتی زیانیان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر لەو کەسانەن کە زۆر گرنگی ئەم لەش و لارتان دەدن دیسانیش کۆمەڵێک خواردەمەنی هەن کە هەر چەند بیانخۆیت قەڵەو نابیت و تێریشت دەکەن. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانەیان ئاشنا دەبین.

کەرەوەز
لە سەتا 95ـی کەرەوەز لە ئاو پێک هاتووە. ئەم سەوزەواتە بەهۆی ئەوەی سیستمی میز ئاسان دەکات، ئەبێتە هۆی دابەزینی کێشی جەستە و ژەهر و مادە زیاندەرەکان لە جەستە ئەخاتە دەرەوە.

پرتەقاڵ و لالەنگی
ئەگەر بەتەمان کێشتان کەم بکەنەوە هەموو چەشنە میوەیەک مەخۆن، بەڵام ئەو میوانەی کە نزیک لە پرتەقاڵ و لالەنگین زۆر بەسوودن. ئەم میوانە دەڵەمەندن بە ریشاڵ، فلاونۆئید و ڤیتامین C. هەر بۆیه هەم تێر دەبن، هەم پێستتان جوان دەبێت و بۆ تەندروستیی گشتیی جەستەشتان زۆر زۆر بەسوودن.

خەیار
خەیار بەشی جیانەکراوەی رجێمەکانی کزبوونە. ئەم سەوزەواتە دژی ورووژانی جەستەیە و بە بێ ئەوەی زیانتان پێ بگەیەنێت کێشتان دائەبەزێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved