توێژه‌رانی كه‌نه‌دا یه‌كه‌م مۆبایلیان له‌جیهاندا به‌رهه‌مهێنا كه ده‌توانرێت بنوشتێته‌وه، ئامێره‌كه ناوی (ریفلێكس)ـه‌و له‌تاقیگه‌ی (هیمان میدیا)ی زانكۆی كینگستۆنی كه‌نه‌دا دروستكراوه، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت به‌پشتدا بشكێنرێته‌وه (بنوشتێته‌وه). ئه‌م ئامێره توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌نه‌شكان و شوخت تێنه‌بوون، هه‌روه‌ها زۆر به‌ئاسانی وه‌ك هه‌ر كتێبێكی ئاسایی ده‌توانرێت په‌ڕه‌ی كتێبه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تێدا هه‌ڵبدرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌نوشتێته‌وه ئاسانتر په‌ڕه‌ی كتێبه‌كانی هه‌ڵده‌داته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خوێنه‌ره‌كه گۆڤارێك بخوێنێته‌وه كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی ئاسانتر ده‌بێت. له‌كاتی هه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كیشدا جوڵه‌و ده‌نگی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی كتێبه‌كه‌ی لێدێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی خۆشه به‌خوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت. ئه‌م ئامێره چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێكی یاری ئه‌لیكترۆنی تێدایه، كاتێك یاری له‌گه‌ڵ باڵنده‌یه‌كی توڕه ده‌كه‌یت، ئه‌وه یاریكه‌ره وا هه‌ستده‌كات دارلاسیكێكی پێیه تا باڵنده‌كه‌ی پێ راوبكات. بۆیه یارییه‌كان زیاتر له‌یارییه‌كی زیندووی راسته‌قینه ده‌چێت. ئه‌م ئامێره شاشه‌كه‌ی له‌جۆری ئه‌ولیده‌و روونمایه‌كی به‌رزی هه‌یه، وێنه‌كان به‌ڕوونیه‌كی به‌رز نمایشده‌كات. كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و نۆكیا پێشتر نموونه‌یه‌كی ئه‌زموونیان له‌ئامێری نوشتاوه راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامێكی نه‌بووه، هاوكات كۆمپانی (اڵ جی)ش له‌ساڵی 2013دا مۆبایلێكی نوشتاوه‌ی پێشكه‌شكرد، به‌ڵام نه‌ده‌گه‌یشت به‌ئاستی شكانه‌وه‌ی ته‌واو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانكۆی كینگستۆن سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌مزووانه ئه‌م ئامێره بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure