15/9/2020 05:05 PM

بەشێک لە بەرهەمەکانی ڤانگۆک

ڤێنسان ڤانگۆک، نیگارکێشی هۆڵەندایی یەکێکه له گەورەترین نیگارگێشانی مێژووی هونەر و دیارترین روخساری رێبازی ئەمپرسیۆنیزمە. تابلۆکانی ڤانگۆک به هۆی جوانییەکی تۆڕە، راستگۆییەکی پڕاوپڕ له هەست و ئەو رەنگە بوێرانەیەی که بەکاری هێناوە کاریگەرییەکی بەربڵاوی لەسەر هونەری سەدەی بیستەم هەبووە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند دانه له شاکارەکانی ئەم هونەرمەندە ئاشنا دەبین.

شەوی پڕ ئەستێرە

 
شەوی پڕ ئەستێرە(The Starry Night) بەناوبانگترین بەرهەمی ڤانگۆکه. ئەگەرچی ڤانگۆک ئەم تابلۆیەی له رۆژ و به هێزی خەیاڵی کێشاوەتەوە بەڵام ئەم شاکارە دیمەنی پەنجەرەی ژووری نەخۆشخانە دەروونییەکەی ئەو له شاری "سەنت رۆمی دۆ پروانس"ـی فەڕەنسا وێنا دەکات. جێی ئاماژەیه که ئەم بەرهەمە هۆگریی ڤانگۆک به ئەستێرەناسی دەردەخات.

گوڵەبەڕۆژەکان


زۆر کەس لایان وایه ڤانگۆک مامۆستای کێشانەوەی سروشتی بێ گیانه. بەناوبانگترین بەرهەمی ڤانگۆک لەم بوارەدا، کۆمەڵێک تابلۆیە که له ساڵی 1888 له گوڵەبەڕۆژەکانی کێشاوەتەوە. ئەم بابلۆیه ساڵی 1987 به نرخی 40ملیۆن دۆلار بە سەرمایەگوزارێکی ژاپۆنی فرۆشترا.

پۆرترێتی دکتۆر گاشە


پۆل فێردیناند گاشە، پزیشکێکی فەڕەنسی بوو که بەرپرسی چارەسەری ڤانگۆک بوو له دوایین مانگەکانی ژیانی ئەم هونەرمەندەدا. پۆرترێتی ئەم پزیشکه یەکێکه له گرنگترین تابلۆکانی ڤانگۆک. ئەم تابلۆیە دوو جۆری هەیه و ئەو وێنەیەی دەیبینن جۆری یەکەمیەتی. ئەم شاکارە ساڵی 1990به نرخی 82.5ملیۆن دۆلار فرۆشترا.

 

سەرچاوە: learnodo-newtonic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved