15/9/2020 05:08 PM

سەرچەشنەکانی پیر بوون

مرۆڤی ئەم سەردەمە به نیسبەتی رابردوو تەمەنی دریژترە. بە گوتەی تویژەران، چاوەڕوان دەکرێ تا ساڵی 2050 ژمارەی کەسانی تەمەن 60 ساڵ بۆ سەرەوە بگاتە نزیک 2ملیار کەس. بەڵام کۆی چیرۆکەکە هەر ئەوە نییە و ئێمە دەبێ بزانین چۆناوچۆن تەندروستی و گەنجیەتی خۆمان بپارێزین.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن، لەوانەیه تووشی کێشەی جەستەیی جۆراوجۆر ببن بەڵام لەم بوارەشدا کەسە جۆراوجۆرەکان تووشی کێشەی جۆراوجۆر دەبن. زانایان تا ئێستا ٤ سەرچەشنی جیاوازیان بۆ پیری دەستنیشان کردووە: مێتابۆلیک، سیستمی بەرگری، کێشەی جەرگ و کێشەی گورچیلە. سەرەڕای ئەمانه، زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن لەوانەیه سەرچەشنی دیکەش بۆ پیری هەبێت.

بەم پێیه هەر کام لەم سەرچەشنانە کاریگەری لەسەر بەشێک له ئەندامەکانی جەستە دەبێت:

1-ئەو کەسانەی پیرییەکەیان مێتابۆلیکە لەوانەیه لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن تووشی شەکرە ببن.
2-ئەوانەی پیرییەکەیان پەیوەندی به جەرگەوە هەیه مەترسی تووشبوون به ئازارەکانی جەرگیان لەسەرە.
3-ئەوانەی پیرییەکەیان له چەشنی سیستمی بەرگرییە،جەستەیان لەوانەیە تووشی ئالۆزییەکانی سیستمی بەرگری بێت.
4-ئەوانەی پیرییەکەیان پەیوەندی به گورچیلەوە هەیه ئەگەر هەیه گیرۆدەی نەخۆشییەکانی گورچیله ببن.

توێژەران دەڵێن زانیاری لەسەر ئەوە رەوتی پیری سەر به کام سەرچەشنە دەتوانێ مەترسییە تەندروستییەکان کەم بکاتەوە. ئەو کارەی دەبێ ئەنجامی بدەن زۆر سادەیه. سەرەتا چەشنی پیرییەکەتان دەستنیشان بکەن، پاشان لایف ستایلەکەتان بگۆڕن. بۆ نموونه دەتوانن شێوازی گونجاوتر بۆ وورزش کردن هەڵبژێرن یان خۆتان له خواردنی هەندێک له خواردەمەنییەکان بپارێزن. ئەم کارە دەتوانێ خێرایی پرۆسەی پیربوون کەم بکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved