16/9/2020 01:48 AM

ماسكی خورما بۆ پێست به‌سووده‌

پێستی رووخسار وشكبێت یان چه‌ور هه‌ندێكجار روبه‌رووی په‌ڵه‌و زیبكه‌و چرچبوون ده‌بێته‌وه‌، ماسكی خورماش به‌ یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ره‌ گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ كێشه‌كانی پێست به‌گشتی و پێستی رووخسار به‌تایبه‌تی، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆكسیدو ڤیتامینه‌كان.

سووده‌كانی خورما بۆ پێست:
- نیشانه‌كانی پیربوونی پێست دواده‌خات و هۆكارێكی باشه‌ بۆ لابردنی چرچی رووخسار.
-پێست شێدار ده‌كاته‌وه‌و له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌یپارێزێت.
-پێست و چالاك ده‌كاته‌وه‌و زیندوێتی پێده‌به‌خشێت.
-كارده‌كات بۆ یه‌كره‌نگ كردنی پێست و جێگه‌ی په‌ڵه‌و چاڵی رووخسار لاده‌بات.
-پێست تازه‌و ناسك ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین B2.
-خورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C بۆیه‌ وا له‌ پێست ده‌كات رێژه‌یه‌كی زیاتر كۆلاجین به‌رهه‌مبهێنێت.

پێویستیيه‌كانی ماسكی خورما:
-چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ خورما
-ئاوی لیمۆ
-ئاوی گوڵ
-زه‌ردێنه‌ی یه‌ك هێلكه‌

چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی:
خورماو ئاوی لیمۆو ئاوی گوڵ و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ به‌ باشی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت، سه‌عاتێك پێوه‌ی ده‌هێڵیته‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی سارد ده‌یشۆیت.


خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved