16/9/2020 01:53 AM

كورد له‌ پاكستان

ئه‌م كتێبه‌ دیدارێكی ڕۆژنامه‌نووسی مێژووییه‌ كه‌ ڕۆژنامه‌نووس شاڵاو جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ كوردانی دانیشتووی پاكستان ئه‌نجامیداوه‌.

له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دابه‌شكردن و پارچه‌پارچه‌بوونی كوردستان به‌ هه‌زاران كورد له‌ ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌ هه‌نده‌ران و وڵاتان بوون.

ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌ كوردان ئاواره‌ی وڵاتی پاكستان بوون و له‌وێ گیرسانه‌وه‌.

له‌و دیداره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، عه‌لی محه‌مه‌د قادر ناسراو به‌ عه‌لی بچكۆل كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ ئاواره‌ی له‌ پاكستان ده‌ژی باس له‌ دۆخ و گوزه‌رانی كوردانی پاكستان ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار كورد له‌ پاكستان ده‌ژین.

ناوی كتێب/ كورد له‌ پاكستان
نووسه‌ر/ شاڵاو جه‌عفه‌ر
دیزاینی ناوه‌/ ئومێد محه‌مه‌د
به‌رگ/ ئارام عه‌لی
تیراژ/ 500 دانه‌
چاپ/2020
نرخ/ 2000 دینار
ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تۆڕی ئه‌كادیمیا و دیالۆگی میدیا چاپكراوه‌.

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved