16/9/2020 12:54 PM

کۆرۆنا و مێشک

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ڤایرۆسی کۆرۆنا چۆناوچۆن هێرش دەکاتە سەر خانەکانی مێشک بۆ ئەوەی زیاتر بڵاو ببێتەوە. ئەم توێژینەوەیە ئەو راپۆرتانە پشتڕاست دەکاتەوە کە سەبارەت بە وڕێنە کردن و لێڵ بوونی مێشکی تووشبووانی کۆرۆنان. تا ئێستا زانایان بیریان لەوە نەدەکردەوە کە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر مێشک دەتوانێ ببێتە هۆی مرگ، بەڵام هەوکردنی خانەکانی مێشک دەتوانێ مەرگی تووشبووانی لێبکەوەێتەوە.
خانەکانی هەوکردووەکانی مێشک هاوکات لەگەڵ ئەوەی خەریکی بەرهەمهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنان، دەوروبەری خۆشیان ژەهراوی دەکەن. توێژەران لە توێژینەەکانی خۆیاندا هەندێک نیشانەیان بینی کە دەریدەخست ناوەوە و دەرەوەی خانەکانی مێشک هیچ ئوکسیجەنێکی تێدا نییە، واتە تووشی مەرگ هاتوون.
خانەکانی مێشک لە رێگای سیگناڵی ئەلەکتریکییەوە لەگەڵ یەک پەیوەندی دەگرن. لە مێشکێکی تەندروستدا ئەم سیگناڵانە لە رێگەی  تۆڕێکی بەربڵاو لە نۆرۆنەکان(خانەکانی مێشک)ـەوە، جووڵەیەکی یەکگرتوویان هەیە. ئەم تۆڕە بەربڵاوە هاوشێوەی گەورەڕێیەکی داتایە کە کۆمەڵێک لقی ئاڵۆزی لێبووەتەوە. بەڵام خانە مردووەکان هاوشێوەی چاڵەکانی ناوەڕاستی جادە، بەر بە خێرایی گواستنەوەی زانیارییەکان دەگرێت.
هەوکردنێک کە بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبێت، زۆری پێناچێت کە رێگە بۆ نەخۆشی ئالزایمر خۆش دەکات. بەڵام ئەگەر ئەم هەوکردنە ڤایرۆسییە بتوانێ خانەکانی مێشک لەناو ببات، واتە ئەو کارەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامی دەدات، ئەم بابەتە دەتوانێ ببێتە هۆی وڕێنە کردن و نەناسینەوە شتەکان و کەسەکان.
بەم حاڵەوە توێژینەوەیەکی دیکە کە لەم دواییانەدا ئەنجام دراوە هەندێک درئەنجامی دڵخۆشکەری هەیە. توێژەران لەم توێژینەوەیەدا هەندێک ئانتی‌بادیان لە بەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شلەمەنی ناو بڕبڕەی پشتی تووشبووانی کۆڤید-19ـدا دۆزییەوە. توێژەران دەڵێن ئەم ئانتی‌بادیانە دەتوانن ببن بە ماتریالی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە مێشک بکرێت.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved