16/9/2020 10:24 PM

دەست بەسەر سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەی قاچاغدا گیرا

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاندووه: سەدان تۆن پەتاتەو تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی لە مەرزەكانەوە هاوردەبكرێت توانرا دەستیان بەسەردا بگیرێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم رایگەیاندووه: لە چەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتەو تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردەبكرێت، هەوڵەكانمان بەردەوامبوو تا توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان.

دەشڵێت: لایەنە پەیوەندارەكان هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتەو تەماتەیە.

روونیشیكردوەتەوە: كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم، بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغەو دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لە بازاڕ ساغبكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved