له‌كاتی ژه‌مه‌كانی نانخواردندا نان یان سه‌مون خاڵی سه‌ره‌كییه كه گرنگی پێده‌درێت، به‌ڵام له‌كاتێكدا به‌هۆی حه‌ساسیه‌ته‌وه یان به‌هۆی دابه‌زاندنی كێش نه‌توانیت نانبخۆیت، ئه‌وا گرنگی به‌م خواردنانه بده بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست ڤیتامین وه‌ربگریت له‌جیاتی نان. ئه‌و ڤیتامینانه‌ی له ناندا هه‌یه ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر پێویستی پێیه‌تی، به‌تایبه‌تی رۆژانه له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا به‌پێی رێنمایی پزیشكان پێویسته مرۆڤ گرنگی به خواردنی نان بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نان پێكهاتووه له ڤیتامینی B1و B2و B3 كه ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خوێن له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ته‌ندروست بێت. پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خواردنی نان جگه‌له‌وه‌ی بۆ خوێن سوودی هه‌یه، هه‌روه‌ها نانیش سوودی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و ماسولكه‌كان و به‌هۆی خواردنی نان فشاری خوێن له‌سه‌ر باڵانس ده‌مێنێته‌وه. پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر خواردنی نان، به‌ڵام گه‌ر نه‌توانیت نانبخۆیت، ئه‌وا گرنگی به‌مجۆره خواردنانه‌ی خواره‌وه بده، چونكه جێگرن بۆ ئه‌و ڤیتامینانه‌ی كه له‌ناندا هه‌ن كه ته‌ندروستی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی: 1-هێلكه‌ی كوڵاو 2-سێ‌و 3-سپێناخ 4-گێزه‌ر 5-مۆز 6-خه‌یار 7-ته‌ماته 8-كاهو 9-شۆربا خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure