17/9/2020 05:53 PM

کۆنترین کتێبخانەکانی جیهان

کتێبخانەکان هەمیشە سەرچاوەی سەرەکی پێشکەوتنی زانست بوون. ئەم خەزێنە زانستیانە بە تێپەڕبوونی کات بایەخی خۆیان لە دەست نەداوە، تەنانەت لە سەردەمی مۆدێرندا کە تەکنەلۆژیا جۆراوجۆرەکان تەنگیان بە جیهانی رابردوو هەڵچنیوە. لەم باتەتەدا لەگەڵ چەند دانە لە کۆنترین کتێبخانەکانی جیهان ئاشنا دەبین کە ئێستاش بە خەزێنەی زانستیی مرۆڤ دێنە ئەژمار.

کتێبخانەی پەرستگەی سەنت کاترین-میسر
لە داوێنی شاخی سینا لە میسر، لە پەرستگەی سەنت کاترین، کۆنترین کتێبخانەی جیهان دێتە بەر چاو. تەنها کتێبخانەی ڤاتیکان دەتوانێ لە بواری ژمارەی کتێب و دەستنووسی کۆنەوە رکابەرایەتی ئەم کتێبخانەیەی هەیە. ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ئەوەیە کە زۆرینەی دەستنووسەکانی ئەم کتێبخانەیە بوونەتە ئەلەکترۆنی.

کتێبخانەی ئەلقەراوین- مەغریب
دووەم کۆنترین کتێبخانەی جیهان، لەڕاستیدا کۆنترین کتێبخانەی زانکۆیی جیهانە. ئەم کتێبخانەیە لە شاری "فاس"ـی وڵاتی مەغریب هەڵکەوتووە و نزیکەی ٤هەزار دانە دەستنووسی و کتێبی هەیە. ئەم کتێبخانەیە پاش نۆژەن کردنەوە چالاکییەکانی بەردەوامە.

کتێبخانەی سۆربۆن- فەڕەنسا

ئەم کتێبخانەیە یەکێک لە بەناوبانگترین کتێبخانەکانی جیهانە. لەم کتێبخانەیەدا ئاگاداری لە زیاتر لە 2 ملیۆن دەستنووسی کۆن دەکرێت. لە ئێستادا 5 زانکۆ دەتوانن لە خەزنەی کتێبی ئەم کتێبخانەیە کەڵک وەربگرن.

 

سەرچاوە: alltimelists

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved