17/9/2020 05:55 PM

بۆنیۆن چییە؟

بۆنیۆن یان خواربوونی قامکی گەورەی قاچ، کێشەیەکی تەندروستییە کە بە هۆی لاربوونی قامکی گەورەی قاچ بە لای قامکە بچووکەکاندا روو دەدات. کاتێک قامکە گەورەی قاچ لە شوێنی خۆی دەترازێت، جومگەی ئەو قامکە زەختی دێتە سەر و تووشی ورووژان دەبێت.  ئەم کێشەیە کێشەیەکی باوە و کە بەشێک لە کەسانی تەمەن 65 ساڵ بۆ سەرەوەدا روو دەدات و لەم رێژەیە زۆرینەیان ژنن. هۆکاری ئەم ئازارە روون نییە. بەشێک لە پزیشکان لایان وایە پێڵاوی نەگونجاو، تەنگ و بەرز دەتوانێ هۆکار بێت بۆ ئەم بابەتە.
گۆڕینی لایف ستایل و بە تایبەت هەڵبژاردنی پێڵاوی باش دەتوانێ بەرگیری لەم کێشەیە بکات، بەڵام ئەگەر تووشی هاتن کۆتا چارەسەر عەمەلیات کردنی ئەو بەشەی قاچە. ئەم کێشەیە پەیوەندی بە پیری و نەخۆشی دیکەوە نییە و دەتوانێ لە هەر حاڵەتێکدا روو بدات.
پێشتر بۆ عەمەلیات کردن و لەناوبردنی کێشەکە، بەشێک لە ئێسکی قامکە گەورەیان دەتاشی بۆ ئەوەی قامکەکە بگەڕێتەوە سەر جێگەی سەرەتایی خۆی. بەڵام دواتر ئەم شێوازە گۆڕانکاری بەسەردا هات و لە ئێستا پزیشکان بە دروست کردنی کونی بچووک لە ئێسکی قامکە گەورەدا هەوڵ دەدەن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved