بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باش، پێویسته مرۆڤه‌كان به‌ئاگابن له شێوازی نانخواردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێگای خواردنی به‌سووده‌وه ڤیتامین وه‌رده‌گریت، بۆیه گرنگه به‌پێی پێویست زانیاری دروستت هه‌بێت له‌باره‌ی ڤیتامینه‌كانی خواردن. له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌سه‌ر ڤیتامینی C ده‌كه‌ین كه له میوه‌ی پرته‌قاڵدا هه‌یه، كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ئێسك و ددان و پێست و ته‌ندروستی خوێن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ڤیتامین سی جه‌سته‌ی مرۆڤ مادده‌ی ئاسن به‌ئاسانی وه‌رده‌گرێت. نه‌ك ته‌نها له ڕێگای خواردنی پرته‌قاڵه‌وه به‌ڵكو له ڕێگای خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ مرۆڤه‌كان سوود له ڤیتامین C وه‌رده‌گرن، بۆیه پزیشكان زانیاری له‌باره‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ ده‌ده‌ن كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری پاكه‌تی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ كرایه‌وه بۆ رۆژی دواتر 50% ڤیتامین C كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی شله‌قاندنی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ زۆرترین ڤیتامین له‌ناوده‌چێت. خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure