19/9/2020 03:27 PM

رەنگاڵەترین شارەکانی جیهان+وێنە

رەنگەکان رۆڵێکی گرنگیان لە جوانکاری شارەکاندا هەیە. راستە لە جوانیی شار هۆکاری دیکەشی هەیە بۆ نموونە: دیمەنەکان، ستایلی تەلارسازی، پاکی، ئارامیی و فەرهەنگی دانیشتووانەکەی، بەڵام شارێکی رەنگاڵە دەتوانێ سەرجەم ئەم تایبەتمەندیانە لە خۆیدا کۆ بکاتەوە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند دانە لە رەنگاڵەترین شارەکانی جیهان ئاشنا دەبین.

لا بۆکا، بۆینس ئایرس-ئەرجەنتین

 لا بۆکا/ La Boca ناوی یەکێک لە گەڕەکەکانی بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتینە. لا بۆکا بەهۆی ماڵە رەنگاڵەیی و دارینەکانی زۆری ناوبانگ هەیە. ئەم شارە شوێنی نیشەجێ بوونی کۆمەڵێک هونەرمەندیشە و زۆرینەیان لەم ماڵە دارین و رەنگاڵەییانەدا دەژین. سەمای تانگۆ/ Tango یەکێکی دیکە لە دەرکەوتە گەشتیارییەکانی ئەم شارەیە.

لانگیربین، سڤالبارد- نەرویج


لانگیربین/ Longyearbyen لە سڤالبارد/ Svalbardـی نەرویج، باکووریترین شاری جیهانە. ناوی ئەم شارە لە ناوی جۆن لانگیر/ John Longyear، ئەو کەسە ئەمریکییەی کە ساڵی ١٩٠٦ کۆمپانیای خەڵووزی ئارکتیک کول/ Arctic Coalـی لەوێ دامەزراند وەرگیراوە. ماڵە رەنگاڵەکانی ئەم شارە لەسەر کۆمەڵێک کۆڵەکە کە لە ئاستی شارەکە بەرزترن دروست کراوە.

مێنتۆن، فەڕەنسا


مێنتۆن/ Menton شارێکی بچووکی فەڕەنسایە کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٣٠هەزار کەسە. ئەم شارە لەوانەیە قەرەباڵغی و هاتوچۆی شارەکانی دراوسێی خۆی نەبێت بەڵام باڵەخانە رەنگاڵەکانی بووەتە هۆی سەرنجڕاکێشی و ناوبانگ بۆ ئەم شارە.

 

سەرچاوە: themysteriousworld، curbed

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved