وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی سوتانی سنه‌وبه‌ره‌كانی تاسڵوجه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێشتر چه‌ندینجار هه‌وڵدراوه ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت به پڕۆژه، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان لاری نه‌بوونی نه‌داوه. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه... له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆ سوتانی دارسنه‌وبه‌ره‌كانی نزیك شه‌قامی سه‌ره‌كی سلێمانی تاسڵوجه بڵاوكرایه‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌دواداچوونی ورد كرا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه‌ڕوو. یه‌كه‌م_ پێشتر چه‌ندینجار هه‌وڵدراوه ئه‌م ناوچه‌یه بكرێت به پڕۆژه، به‌ڵام وه‌زاره‌تمان لاری نه‌بوونی نه‌داوه، چونكه ئه‌م دارسنه‌وبه‌رانه، سیمایه‌كی جوان و ژینگه‌یان به‌خشیوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ناكرێت دره‌خت ببڕدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنه‌كه‌ی پڕۆژه بكرێت. دووه‌م_ ئه‌م دارسنه‌وبه‌رانه به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی ده‌یان ساڵی فه‌رمانبه‌رانی دارستانه. سێ یه‌م_ له‌ئێستادا ئه‌م دار سنه‌وبه‌رانه( ئه‌م ناوچه‌یه) كه‌وتۆته ناو سنوری شاره‌وانی تاسڵوجه و راپه‌ڕین. چواره‌م_له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌چه‌ند رۆژی رابردوو روویداوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری و دارستان و پاوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌دواداچوونی به‌رده‌وامدان، بۆ دیاریاریكردنی هۆكاره‌كان و گرتنه به‌ری رێككاری پێویست. پێنجه‌م_ وه‌زاره‌تمان پڕۆژه‌ی بۆ پاراستنی دارستانه‌كان ئاماده كردووه، له‌ئێستادا له‌قۆناغی په‌سندكردنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه دارستانه‌كان له سوتان و له‌ناو چوون بپارێزرێن. وه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو سوپاسی هه‌وڵ و ماندوونی خه‌مخۆران و چالاكانی ژینگه ده‌كه‌ین كه له‌رێگه‌ی خۆیان هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئه‌م دره‌ختانه و سه‌رجه‌م دارستانه‌كان ده‌ده‌ن، پێویسته بكه‌رانی ده‌ستنیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن، ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیداریمان هاوكار و به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنیان. حسێن حه‌مه كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure