21/9/2020 12:40 AM

WHO: دۆخی ته‌ندروستی عیراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی رووخان

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی ته‌ندروستی عیراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی رووخان.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عیراق ئاماژه‌ی به‌وه ‌داوه‌، بارودۆخی ته‌ندروستی عیراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی رووخان.

راشیگه‌یاندووه‌، هۆشدارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ته‌ دینییه‌كان رۆڵی باشی بینیوه‌ بۆ دانانی به‌ربه‌ستێك بۆ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ رێژه‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌مببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌رده‌وامه‌ له‌ هاوكاری و چاودێرییه‌كانی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی عیراق.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved