21/9/2020 04:41 PM

باشترین فیلمەکانی ریچل مەک ئادامز

ریچل مەک ئادامز یەکێک له ناسراوترین هونەرمەندامی هۆلیوودە که زۆرتر له فیلمە رۆمانسی و هەندێک جار کۆمیدییەکاندا رۆڵ دەگێڕێت. ژیانی پرۆفیشناڵی ئەم ئەکتەرە له ٢٠٠٢ــەوە دەستی پێکرد و تا ئێستا لە ٣٠ فیلمی جۆراوجۆردا بەشداری کردووە. لە درێژەدا لەگەڵ چەند فیلمی بەناوبانگی ئەم ئەکتەرە ئاشنا دەبین.

Mean Girls
رێکەوتی بڵاوکردنەوە: ٢٠٠٤
IMDB:  7.0
 لەوانەیە بتوانین بڵێین که "کچانی بەدکار" یەکەم فیلمێک بوو که توانی ببێتە هۆی بەناوبانگبوونی ریچل مەک ئادامز. زۆرینەی بەشەکانی ئەم فیلمە هێشتاش له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرچاو دەکەوێت. ریچل لەم فیلمەدا رۆڵی کچە قوتابییەکی بەدکار دەگیڕێت کە تینووی ئەوەیه ببێتە جێی سەرنج، بەڵام به رواڵەت کەسێکی ئارام و مێهرەبانە. ئەو و هاوڕێکانی جەوی قوتابخانه بۆ کیدی هەرۆن( لیندزی لۆهان) تاڵ دەکەن.

The Notebook
رێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٠٠٤
 IMDB:  7.8
 چیرۆکی ئەم فیلمە سەبارەت به دوو گەنجە به ناوەکانی ئێلی(ریچل مەک ئادامز) و نۆڤا(رایان گاسلینگ) و پاش ئەوەی له دورگەیەکی بچووک یەک دەبینن عاشقی یەک دەبن. خیزانەکەی ئێلی دژی ئەم پەیوەندییەن و هەر بۆیه پەیوەندییەکەیان سارد دەبێتەوە. ئەم دووانە پاش چەندین ساڵ دووبارە یەک دەبیننەوە و ئێلی که ئێستا خەریکه لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند هاوسەرگیری دەکات، تێدەگات که نۆڤا لەو ماوەیەدا ئەوی لە یاد نەکردووە و خۆشی ویستووە.

Sherlock Holmes
رێکەوتی بڵاوبوونەوە: ٢٠٠٩
IMDB: 7.6
لە یەکەم ئاڵقە له زنجیرە فیلمەکانی شێرلۆک هۆڵمزدا، هۆڵمز(رۆبێرت داونی جونیۆر) به یارمەتی هاوکارەکەی واته دکتۆر واتسۆن(جۆد لا) بکوژێکی مەترسیدار بە ناوی "بلەک وود" رادەستی یاسا دەکەن. بەڵام وود دەتوانێ خۆی لە سێدارە رزگار بکات و خۆی لە سووچێکی شاردا حەشار بدات. ئێستا هۆڵمز و واتسۆن دەبێ دووبارە وود دەزگیر بکەنەوە. ریچل مەک ئادامز ئەمجارە رۆڵی خۆشەویستی شێرلۆک هۆڵمز دەبینێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved