له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌و شه‌قامه‌كاندا، كۆمپانیاكانی ئاماده‌كردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی كاركردن ده‌كرێن و سه‌رپێچیكاریش ڕوبه‌ڕووی سزای توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه. قائیمقامی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئاماده‌كردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو كۆبونه‌وه بۆ زیاتر پابه‌ندبوونی كۆمپانیاكان له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌و شه‌قامه‌كان له زیاده‌ی كۆنكرتی میكسه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ. قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ڕێگه به‌هیچ كۆمپانیایه‌ك نادرێت له ده‌ره‌وه‌ی كارگه‌كه‌یدا پرۆسه‌ی پاكردنه‌وه میكسه‌ره‌كان ئه‌نجامبدات و ئه‌و چیمه‌نتۆیه‌ی له كاره‌كانیان زیادبووه پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كارگه‌كه‌یان شه‌قامه‌كان و سیمای شار بپارێزن. دواتر محه‌مه‌د جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بن كه پێویسته سه‌رجه‌م حه‌وزی میكسه‌ره‌كان ده‌رگا یان به قوماشێك ببه‌سترێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕۆشتن به شه‌قامه‌كاندا چیمه‌نتۆ نه‌ڕژێته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ژینگه پیسنه‌كه‌ن و له‌كاتی ته‌واوبوونی كاره‌كانیشیاندا پێویسته كۆنكرێته زیاده‌كه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ كارگه‌و پرۆسه‌ی پاكردنه‌وه‌ی میكسه‌ره‌كان له كارگه‌كانیاندا ئه‌نجامبده‌ن. وتیشی: پێویسته هه‌موو خاوه‌ن كارێك مۆڵه‌تی ڕێگه‌پێدانی هه‌بێت ئه‌وكات كۆمپانیاكان چیمه‌نتۆی بۆ بگوازێته‌وه تا دووربن له‌و شوێنانه‌ی به زیاده‌ڕۆ دروستده‌كرێت تا كۆمپانیاكان هۆكارێك نه‌بن بۆ دروستكردنی شوێنی زیاده‌ڕۆ. خاك - ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure