21/9/2020 10:43 PM

پاسپۆرتی ئەڵمانی بەهێزترینەو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

بۆ پێنجەمین ساڵ پاسپۆرتی ئەڵمانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناو جارێكیتر بە بەهێزترین پاسپۆرت لەسەر ئاستی جیهان پێناسەكرا.

لە تازەترین پۆلێنكردنی پاسپۆرتی گەشتیاریدا لەسەر ئاستی جیهان و پێناسەكردنی ئەو پاسپۆرتانەی كە فیزەیان ناوێت یان وەرگرتنی فیزە ئاسانە بۆیان كە پێگەی ئەلكترۆنی "ئاماژەكانی پاسپۆرتی گەشتیاری" "گلۆبال پاسپۆرت"پاوەر رانك 2020 ئەنجامیدابوو، پاسپۆرتی ئەڵمانی لەڕیزی پێشەوەیە.

وەگرتنی فیزە بۆ گەشتیارو هەر گەشتێك بەپێی قەبارەی داواكاریيەكان جگەلەوەی كاتی دەوێ گەشتیار ئەوەش دەزانێت وەك چۆن چاوەڕواندەكات رەزامەندی لەسەر وەرگرێ دەبێ چاوەڕوانی ئەوەش بكات داواكەی رەتبكرێتەوە، بەڵام ئەم پرۆسەیە خۆشبەختانە بە شێوەیەكی گشتی ئەڵمان و ئەوروپیەكان ناگرێتەوە.

پێگەی ئەلكترۆنی "Passportindex" كە لەلایەن كۆمپانیای راوێژكاری Arton Capital وە سەرپشك كرابوو بۆ لێكدانەوەو هەڵسەنگاندنی لیستی فیزەی وڵاتان بە شێوەیەكی شەفافانە هەستان بە پۆلینكردنی پاسپۆرتی وڵاتان، دەركەوت ئەوانەی كەGlobal Passport Power بۆ 2020 پێی هەستابوو بە بەراورد لەگەڵ گروپی 199 دەوڵەت و دیاریكردنی پاسپۆرتی گەشتیاری كە بەهێزبێت و بواری زۆری هەبێت و لەسەر ئاستی جیهان بێخەوش بێت واتە ئەو پاسپۆرتانەی كە بەبێ فیزە دەتوانێ سەفەری پێبكرێت و چاوپۆشی لە مۆرو داخڵبوونی بكرێت. 

لەناویاندا هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەڵمانی دەتوانن بەبێ فیزە سەفەر بۆ 124  دەوڵەت بكەن، ئەمە جگە لەو وڵاتانەی بە كارئاسانی خێرا بە گەیشتنی هاووڵاتی ئەڵمانی فیزە وەردەگرن و كۆی گشتی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتیانی ئەڵمانی دەتوانن سەفەری بۆ بكەن بەو وڵاتانەوە كە فیزەی ناوێ نزیكەی 175 وڵاتە.

لە ساڵەكانی رابردووشدا "بەپێی ئاماژەكانی پاسپۆرت" ئەڵمانیا پێگەی یەكەمیان بەدەستهێناو ئەمساڵیش بەهەمانشێوە ئەڵمانیا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بە بەراورد لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا عیراق و ئەفغانستان لە ریزبەندی 66دان و تەنیا لە 30 وڵاتی جیهان لە فیزە بەخشراون.

ناوی ئەو وڵاتانەی كە ئاماژە بە بەهێزی و پێگەی پاسپۆرتیان دراوە:

*پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەی كە بەبێ فیزە دەتوانن سەفەریان بۆبكرێت ئەمانەن"

پلەی یەكەم و بەهێزترین پاسپۆرت: ئەڵمانیا، بەلجیكا، نەمسا، لوكسمبورگ، سویسرا ئیرلەندە دەتوانن بۆ 124 دەوڵەت بێ فیزە سەفەری پێبكرێت.

پلەی دووەم: سوید، فەرەنسا، فنلەندە، ئیتالیا، ئسپانیا، یابان، نیوزلەندە بۆ 123 وڵات بێ فیزە دەتوانن سەفەری پێبكەن.

پلەی سێهەمین پاسپۆرتی وڵاتانی: هۆلەندە، دانیمارك، پورتوگال، لیتوانیا، نەرویج، ئایسلەند، ئوستورالیا بۆ 122 دەوڵەت بێ فیزە.

پلەی چوارەم: ماڵتا، سلۆڤینیا، لیشتنشتاین، لاتفیا، بەریتانیا، كۆریای باشور، كەنەدا بۆ 121 دەوڵەت بێ فیزە.

پلەی پێنجەمین پاسپۆتی بەهێز: كۆماری چیك، ئیستوانیا، یونان، پۆلەندە، هەنگاریا بۆ 120 دەوڵەت.

پلەی شەشەم سلۆڤینیا بۆ 119 دەوڵەت بێ فیزە.

پلەی حەوتەم: وڵاتانی قوبروس و كرواتیا بۆ 117 دەوڵەت

پلەی هەشتەم وڵاتانی: رۆمانیاو بولگاریاو مۆناكۆ بۆ 116 دەوڵەت

پلەی نۆیەم: سان ماریۆ بۆ 111 دەوڵەت

پلەی دەیەمین پاسپۆرتی بەهێز: ئەندۆرا بۆ 110 دەوڵەت بێ فیزە دەتوانرێت بەبێ فیزە سەفەری پێبكرێت.

خاك - شیهاب عوسمان / ئەڵمانیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved