21/9/2020 10:57 PM

خواردن گه‌رم مه‌كه‌نه‌، چونكه‌..

له‌كاتێكدا خواردن ده‌مێنێته‌وه‌ مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راهاتوون بۆ رۆژی دواتر گه‌رمی بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پزیشكان پێیانوایه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ئاگابین له‌ زیانه‌كانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی خواردن كه‌ بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ زیانبه‌خشه‌.

1- ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ره‌وزیان تێدایه‌ له‌ كاتی گه‌رمكردنه‌وه‌دا ژه‌هراوی ده‌بن.

2- هه‌رگیز گۆشتی مریشك بۆ رۆژی دوایی گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ گه‌رمكردنه‌وه‌ی مریشك به‌ سه‌ختی هه‌زم ده‌كرێت، باشتره‌ گۆشتی مریشك به‌ ساردی بكه‌یت به‌ له‌فه‌ یان تێكه‌ڵی زه‌ڵاته‌ی بكه‌.

3- خواردنی سپێناخ پێكهاتووه‌ له‌ مادده‌ی ئاسن، به‌ڵام له‌كاتێكدا دووباره‌ گه‌رمده‌كرێته‌وه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت و ئه‌گه‌ری توشبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه‌.

4- هه‌رگیز هێلكه‌ گه‌رم مه‌كه‌ره‌وه‌ جگه‌له‌وه‌ی كه‌ ژه‌هراوی ده‌بێت زیانیش به‌ ته‌ندروستی گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

5- له‌كاتێكدا تور یان شێلم بۆ ناو خواردن به‌كارده‌هێنیت، هه‌رگیز بۆ رۆژی دوایی گه‌رمی مه‌كه‌ره‌وه‌ چونكه‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات.

6- هه‌میشه‌ برنج و په‌تاته‌ی كوڵاو له‌ناو سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگره‌، چونكه‌ گه‌ر له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی ژووردا هه‌ڵبگیرێت مرۆڤ جه‌سته‌ی ژه‌هراوی ده‌بێت.

خاك – وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved