له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ پاراستنی پێستی ده‌موچاو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێست گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و پێویسته بیپارێزیت. 1- له وه‌رزی پایزدا پێستی ده‌موچاو زیاتر وشكده‌بێت و په‌ڵه دروستده‌كات، بۆیه به‌یانیان و شه‌وان كرێم به‌كاربهێنه، هه‌روه‌ها گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی پێستی ده‌موچاو بده له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ماسكی ده‌موچاو، به‌پێی رێنمایی پزیشكان پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا دوو جار له‌و وه‌رزه‌دا ماسك به‌كاربهێنیت. 2- له وه‌رزی پایزدا پێستی ده‌موچاو زۆر ناسك ده‌بێت، بۆیه پێویسته ئاگاداری ئه‌وجۆره ده‌رمانانه بیت كه بۆ شۆردنی ده‌موچاو به‌كاریده‌هێنیت. 3- به‌هۆی تیشكی خۆر ره‌نگه پێستی ده‌موچاوت په‌ڵه‌ی دروستكردبێت، بۆیه له وه‌رزی پایزدا گرنگی به به‌كارهێنانی ده‌رمانی چه‌وركردنی پێست بده بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاوت كه‌مببێته‌وه. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure