23/9/2020 05:50 PM

مەسیحی ساختە دەزگیر کرا

مەسیحی ساختە رۆژی رابردوو لە روسیا دەزگیر کرا. هێزی تایبەتیی پۆلیسی روسیا رۆژی رابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ئەفسەرێکی پێشووی پۆلیسی هاتوچۆی ئەم وڵاتەی کە رێبەرایەتی تاقمێکی ئایینی لە ئەستۆ بوو و دەیکوت من مەسیحم، دەزگیر کرد.
"سێرگەی تۆرۆپ" کە هاوڕێیانی پێی دەڵێن Vissarion، رۆژی رابردوو لەگەڵ کەسێکی دیکە بە انوی "وادیم ردکین" دەزگیر کران. ردکین پێشتر لە گرووپێکی مۆزیکی راکدا چالاکی دەکرد و پاش دەزگیر کردن رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. تۆرۆپی تەمەن 59 ساڵ کە یەکێک لە ئەفسەرانی پێشووی سوپای سوور بووە دەڵێ من لە ساڵی 1990ـدا دووبارە زیندوو بوومەتەوە و لە شێوەی حەزرەتی مەسیحدا دەرکەوتووە.
ئەم تاقمە ئایینییە کە وازیان لە جگەرە و کحول هێناوە چەندین ساڵ لە سیبری دەژین و ئێستا روون نییە بۆچی بەرپرسانی روسیا ئاوەها درەنگ بڕیاری دەگیر کردنیان داوە. تۆرۆپ دەڵێ ٥٠٠٠ شوێنکەوتووم هەیە لەم نێوەندەدا دەسان کەسیان لە ساباتە دارینەکانی "سان سیتی" لە ناوچەی Petropavlovka دەژین کە لە 2600 مایلی مۆسکۆ هەڵکەوتووە. بەپێی بەراوردەکان رۆژی رابردوو 50 ماڵ هێرشی کراوەتە سەر و دەگوترێ شوێکەوتووانی دیکەی مەسیحی ساختە لە گوندەکانی دەوروبەری سان یتی دەژین.
دەگوترێ تۆرۆپ تا ئێستا دە بەرگی لە کتێنی پیرۆز(ئینجیل) زیاد کردووە و کڵێسایەکیشی لە سیبری دامەزراندووە. رێبەری ئەم تاقمە ئایینییە دەڵێ ئێمە لێرە کچان دەکەین بە هاوسەرێکی باش بۆ پیاوانی داهاتوو. ئەو دەڵێ ژنان نابێ لە پیاوان سەرتر بن و بەهۆی سەربەخۆییانەوە نابێ شانازی بە خۆیان بکەن، بەڵکوو دەبێ شەرمەزار بن!

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved