23/9/2020 05:52 PM

بەشێک لە کۆنەشارەکانی جیهان+وێنە

نەبوونی داتای دێرینەناسی بەڵگەمەند رێگرە لەوەی سەردەمی پێکهاتنی شارێک بەراورد بکەیت، لەم  رووەوە کارناسان لەوانەیە نەتوانن بە راشکاوی کۆنترین شاری سەر زەوی دەستنیشان بکەن. بەڵام چەند شاری دەگمەن کە مێژوویەکی کۆنیان هەیە و بۆ دەستەبەرکردنی ناونیشانی کۆنترین شاری جیهان رکابەرایەتی یەکتری دەکەن.

حەڵەب-سوریا


ئەگەرچی تەمەنی حەڵەب بە وردی روون نییە بەڵام پەرستگەیەکی دێرین لەم شارەدا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ بەر لە زایین. هەندێک لە سەرچاوەکان لایان وایە مێژووی حەڵەب زیاتر لە 5000 ساڵە. لە ئێستادا بەداخەوە ئەم شارە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە بەشێکی زۆر لە ئاسەوارە مێژووییەکەی لەدەست داوە.

ئارگۆس- یۆنان


دەگوترێ ئەم شارە لە 5000 ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا شوێنی نیشتەجێ‌بوون بووە. بەپێی کتێبە مێژووییەکان 700 ساڵ لەمەوبەر یەکەم کێبەرکێکانی مۆزیکی یۆنانی لەم شارەدا بەڕێوەچووە. ئارگۆس جەمسەری گەشتیاری یۆنانە.

شووش- ئێران


شاری دێرینی (Susa) کە ئێستا پێی دەگوترێ شووش، شوێنێکی بچووکی نیشتەجێ‌بوون بوو کە 7000 سال لەمەوبەر بونیاد نرا و 4200 ساڵ لەمەوبەر بوو بە شار. ئەسکەندەری مەقدوونیا لە ساڵی 324ـی بەر لە زاییندا فەرمانی کرد «زەماوەندە بەکۆمەڵەکانی شووش» لەم شوێنە بەڕێوە بچێت.

 

سەرچاوە: usnews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved